گیان لەدەستدانی 13 کەس بەهۆی زریانێکی بەهێز لە ئەرجەنتین

گیان لەدەستدانی 13 کەس بەهۆی زریانێکی بەهێز لە ئەرجەنتین

 

 

 

ڕۆژی یەکشەممە 17ی کانوونی یەکەم ، بەهۆی زریان و ڕەشەبایەکی توند لە یەکێک لە شارەکانی کەنار دەریاکانی ئەرجەنتین لانیکەم ١٣ کەس گیانیان لەدەستدا..

زریانەکە بووە هۆی داڕمانی سەقفی یانەیەکی وەرزشی لە شاری بەندەری « باییا بلانکا » و بەو هۆیەوە ئەو کەسانە گیانیان لەدەستدا کە لە ناوەوە پەنایان گرتبوو.

بە گوتەی شارەزایانی کەشناسی، خێرایی با لە ناوەندی زریانەکەدا گەیشتووەتە ١٥٠ کیلۆمەتر لە کاتژمێرێکدا.

بەرپرسانی ناوچەكە ئامۆژگاری خەڵكیان کرد، کە تا دەتوانن لە ماڵەكانیان دەربچن تا تێپەڕبوونی تەواوەتی ئەم سیستەمە کەشوهەوایە سەختەی بەسەر شارەکەدا هاتووە، کە زیانێکی زۆری بەجێهێشتووە.

 

 

گوڵان: سەردار خەلیل

 

Top