بەرپرسی مەکتەبی پارتی لە قاهیرە ئامادەی پرسەی ئەمیری کویت دەبێ
بۆ گەیاندنی پرسەو سەرخۆشی بۆ کۆچی دوای ئەمیری کویت خوالێخۆشبێت نەواف ئەلئەحمەد ئەلسەباح شێرکۆ حەبیب بەرپرسی مەکتەبی پارتی لە وڵاتی میسر سەردانی باڵوێزخانەی وڵاتی کویتی کرد و پرسە و سەرەخۆشی جەنابی سەرۆک بارزانی و مەکتەب سیاسی و سەرکردایەتی پارتی گەیاندە باڵوێز غانم سەقەر ئەلغانم باڵوێزی کویت لە وڵاتی میسر، و پەیامی سەرەخۆشی بۆ گەلی کویت و خانوادەی ئەسەباح و ئاماژەی بەرۆڵی خوالێخۆشبێت کرد لەپتەوکردنی پەیوەندییدکانی نێوان گەلی کورد و کویت و هیوای خواست دوا ناخۆشییان بێت، لەلای خۆیەوە باڵوێزی کویتی سوپاس بەرپرسی مەکتەبی پارتی کرد لەقاهیرە بۆ ئامادە بوونی ئەو پرسەیەو رێز و سڵاوی بۆ جەنابی سەرۆک و سەرکردایەیی پارتی هەبوو