ڕێكخراوی كوردستان دیالۆگ بۆنەی ڕۆژی ئاڵای كوردستان ڕێكدەخات

ڕێكخراوی كوردستان دیالۆگ بۆنەی ڕۆژی ئاڵای كوردستان ڕێكدەخات

لە درێژەی كار و چالاكییەكانیدا,ڕێكخراوی كوردستان دیالۆگ لە شاری سلێمانی بۆنەی بەرز و شكۆدار ڕاگرتنی ڕۆژی ئاڵای كوردستان ڕێكدەخات .

بڕیارە ڕۆژی یەكشەممە ڕێكەوتی 17/12/2023 لە ڕۆژی ئاڵای كوردستان كاتژمێر 3ی پاشنیوەڕۆ لە هۆڵی ئۆتێل ڕامادا لە شاری سلێمانی,ڕێكخراوی كوردستان دیالۆگ چەند چالاكییەك ڕێكبخات بە بەشداری تیپی هونەریی منداڵان-سلێمانی بۆ پێشكەشكردنی سروودی (ئەی ڕەقیب),هەروەها تابلۆیەكی هونەریی هەڵپەڕكێ و بەشی كەلەپوور و تیپی هونەریی میللی سلێمانی,هەر لەم بۆنەیەدا  پێشانگەیەكی فۆتۆگرافیی بۆ فۆتۆگرافەر (ناسیح عەلی خەیات) دەكرێتەوە كە فۆتۆكانی تایبەتن بە سروشت و دیمەنەكانی کوردستان.

ڕێكخراوی كوردستان دیالۆگ بۆنەی ڕۆژی ئاڵای كوردستان ڕێكدەخات

هاوكات لە درێژەی چالاكییەكاندا بۆنەی ناساندنی کتێبی (گوتاری ناسیۆنالیزم) بەرگی پێنجەم نووسینی (عەتا قەرەداخی) بەڕێوەدەچێت و بەخشینی خەڵاتی ڕێزلێنان بە ژمارەیەک کەسایەتی نیشتمان پەروەر,هەروەها ڕێكخراوی كوردستان دیالۆگ داشكانێكی تایبەتی بۆ كتێبە چاپكراوەكانی كردووە .

گوڵان-ئاسۆ كاكەیی

Top