بارزانی ، ئومێد ، شكۆ ، هێزی كەركووكییەكان و داینەمۆی كوردایەتییە

بارزانی ، ئومێد ، شكۆ ، هێزی كەركووكییەكان و داینەمۆی كوردایەتییە

پاش راسپاردە و بریاری سەرۆك بارزانی و لەسۆنگەی بەرپرسیارێتی بەرانبەر چارەنووسی داهاتووی پارێزگای كەركووك،پارتی دیموكراتی كوردستان وەك ئەركێكی نەتەوەیی و نیشتیمانی بەرانبەر خاك و خەڵكی شارەكە بە كارنامەیەكی تازەوە سەر لە نوێی درێژە بەخەباتی نەتەوەیی و ئەو كاروانە دەدات كە هەزاران كەس خوێنی لەپێناو كوردستانیبوونی كەركووكدا بەخت كردووە. بۆیە، بوونی پارتی لەكەركووك بۆ ئەوەی بتوانێت رێگربێت لە هەموو ئەو ستەمكاری و زۆرداریانە بكرێت كە لە لەماوەی رابردوو دژە بە كەركووك و كەركووكییەكان ئەنجام درا و مەترسی گەورە لەسەر گۆرینی دیموگرافیای ناوچەكە هەیە، شوناس و ناسنامەی بە هۆی میلیشیا هاوردە و شۆڤێنییەكانەوە كەوتبووە مەترسییەوە ، هەر بۆیە بە گەڕانەوە و كرانەوەی بارەگاكانی پارتی واتا كورد جارێكی تر هەوڵدەدرێت ئیدارەی پارێزگاكە بخرێتەوە سەر رێگا راستەكەی و ببێتە خزمەتكاری سەرجەم خەڵكی پارێزگاكە و، بتوانێریت بكرێتە خزمەتی پارێزگاریكردن لە گیانی پێكەوەژیانی ئاشتییانە و یەكتر قبووڵكردن لەنێوان گشت پێكهاتەكان. ئاشكرایە كە پارتی دیموكراتی كوردستان لەمێژوو شۆڕشێكی كردە قوربانی لەپێناو شاری كەركووك و ئامادە نەبوو سازش لەسەر یەك بستی خاكی كەركووك بكات، گرنگە ئەو راستییە بزانین كە ئەو شارەی كە مستەفا بارزانی باوكی ڕۆحی نەتەوەیی كورد بە دڵی كوردستانی چوواندنەوە واتا كوردوكوردستان بێ دڵ ناتوانن بژین ، گرنگە هەموو مان درێژەپێدەری ئەم قوتابخانە و رێبازە پیرۆزە بین لە پێناو پارێزگاریكردن لە مافەرەواكانی كەركووك و كەركووكییەكان و رێگریكردن لە دووبارەبوونەوەی ستەمكاری و ئەوانەی كە خەونیان سڕینەوەی شوناسی كوردستانبیوون و بەعەرەبكردن و ڕاگواستنی كورد بوو لەو شارەدا ، بۆیە، گەڕانەوەی پارتی واتا گەڕانەوەی ئاڵای كوردستان و شكۆمەندی و ئیرادە و هێزی جەماوەرو بەرقەراركردنی ئارامی و خۆشگوزەرانی بۆ تەواوی هاووڵاتییان؛ بۆ ئەوەی بتوانرێت ئەم كارمانەیە جێبەجێ بكرێت، پێویستە لەرێگەی پڕۆسەی هەڵبژاردنەوە كە یەكێكە لە پایە سەرەكییەكانی پڕۆسەی دیموكراسی ئەم بارە ناهەموارەی ئێستای نێو پارێزگای كەركوك راستبكرێتەوە، بۆیە گرنگە هەموو چین و توێژە ڕەسەنەكانی شاری كەركووك و ناوچە كوردستانییەكانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێمی كوردستان لەم هەڵبژاردنە چارەنووسسازە بەچڕی بچنە سەر سندوقەكانی دەنگدان و دەنگ بەلیستی ١٩٧ی پارتی دیموكراتی كوردستان بدەن، لە پێناو ئەو بەرنامە و كارنامەیەی پارتی هەیەتی بۆ خزمەتكردنی كەركووكییەكان، وەك خۆیی جێبەجێ بكرێت و پارسەنگی هێز و ئایندەی پارێزگاكە بگۆڕن،چونكە تەنها بە گەڕانەوەی پارتی كۆتایی بە داگیركاری و غەدر دێت، و مێژوویش سەلماندوێتی كە پارتی ئەو حزبەیە كە هەمیشە لەسەر بەڵێنەكانی خۆی سوورە و ، گەڕانەوەی بۆ شاری كەركووك واتە گەڕانەوەی هێز و ئیرادە و ئاڵایە، گەڕانەوەیە بۆ ڕێگرتن لەغەدر كردن لە تاكی كورد، بۆیە هەمیشە پارتیمان لە كەركووك جیانابێتەوە، بە دڵنیاییشەوە كاری سەرەكی پارتی لە كەركووكدا پەیامی پێكەوەژیان و خۆشگوزەرانی و خزمەتگوزاری دەبێت.ئەمڕۆیش هەموومان بەچاوی خۆمان بینیمان كە چۆن ئاڵای كوردستان دەشەكێتەوە ، ئەمەش واتا بەخشینی هێز و ئیرادە و خۆڕاگریی بەكەركووك و كەركووكییەكان ، ئەوەش پێمان دەڵێت كە ،پارتی لە كوێ بێت سەقامگیری و ئاسایش و ئارامی و ئاوەدانی لەو شوێنە دەبێت.

Top