سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازیی لە سەید ڕەحیم سەید عەزیم و کەسایەتیی ئایینی ناسراوی کاکەیی و شاندێکی یاوەری کرد.
![سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازیی لە سەید ڕەحیم سەید عەزیم و کەسایەتیی ئایینی ناسراوی کاکەیی و شاندێکی یاوەری کرد.](https://gulanmedia.com/public/images/posts/20231213213130_original_17.jpg )
ئەمڕۆ چوارشەممە 13/12/2023، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازیی لە سەید ڕەحیم سەید عەزیم و کەسایەتیی ئایینی ناسراوی کاکەیی و شاندێکی یاوەری کرد و لە دیدارەکەدا بارودۆخی خوشک و برایانی کاکەیی بە گشتیی و لە ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بە تایبەتی تاوتوێ کرا.
هەروەها جەخت لە گرنگیی پاراستنی مافەکانی کاکەییەکان و پەرەپێدانی تەبایی و بەیەکەوەژیانی ئاشتییانەی نێوان گشت پێکهاتەکانی هەرێمی کوردستان و عێراق کرایەوە.