ئەمریکا بە بڕی845  ملیۆن دۆلار هاوکاری ئوردن دەكات

ئەمریکا بە بڕی845  ملیۆن دۆلار هاوکاری ئوردن دەكات

 

ئەمریکا لە ساڵی ٢٠٢٣دا بڕی ٨٤٥ ملیۆن و ١٠٠ هەزار دۆلاری وەک هاوکاریی دارایی بۆ ئوردن دابین كردووە.

بەگوێرەی ئاژانسی هەواڵی فەرمی ئوردن، ڕێککەوتنی پێدانی هاوکاری دارایی ئەمریکا لە مەراسیمێکدا لە عەممان بە ئامادەبوونی سەرۆک وەزیرانی ئوردن و باڵیۆزی ئەمریکا واژۆ کراوە.

ئەو یارمەتییە 845 ملیۆن دۆلارەی ئەمریکا بۆ ئوردن، بەشێکە لە پرۆگرامی ساڵانەی واشنتۆن بۆ هاوکاری دارایی بۆ عەممان و لە بودجەی ساڵی 2023ی ئوردن جێگیرکراوە.

پێویستە ئاماژە بەوە بکرێت کە، بە پشتبەستن بە ڕێککەوتنی سەرەتایی ساڵی ٢٠٢٢ی نێوان ئەمریکا و ئوردن، واشنتۆن پابەند بووە بە پێدانی یەک ملیار و ٤٥ ملیۆن دۆلار وەک هاوکاری ساڵانە بە ئوردن لە ماوەی ساڵانی ٢٠٢٩-٢٠٢٣.

 

 

 

گوڵان: سەردار خەلیل

Top