پاودەری گونجاو بۆ پێستی گەنم ڕەنگ

پاودەری گونجاو بۆ پێستی گەنم ڕەنگ

هەڵبژاردنی پاودەر بەندە بە ڕەنگی پێستەوە، پێستی گەنم ڕەنگ پێویستی بە سێبەری جیاواز هەیە، بۆیە وا باشترە لەبری وەرگرتنی ئامۆژگاریی كەسانی دیكە، خۆت پاودەرەكە تاقی بكەیتەوە.

پێستی گەنم ڕەنگ: پێویستی بە ڕەنگێكە كە كاڵ بێت، هەروەها كەسێك كە پێستی گەنم ڕەنگ بێت، پێویستی بە پاودەرێكی كاڵ هەیە بۆ دەموچاوی كە پێست شێدار دەكاتەوە، باشترە بە فۆرمولەی مات بێت لەبری بریقەدار، ئەویش بۆ ڕێگریكردن لە دەركەوتنی چەوری، بۆ ئەوەی وەك پەڵە دەرنەكەوێت، هەروەها بۆ هەڵمژینی دەردراوەكانی چەوری ئەگەر بتەوێت ڕەنگی پێستت كاڵ بكەیتەوە، بەڵام هەڵبژاردنی پاودەرێكی دەموچاو كە سێبەرەكانی زۆر كاڵتر بێت لە ڕەنگی پێستت، دەبێتە هۆی كاریگەریی نەرێنی، چونكە ئەنجامەكەی بە ئەگەرێكی زۆرەوە پێستێكی خۆڵەمێشی و مات دەبێت، كە ڕەنگێكی زیندووی نییە، چونكە كاڵكردنەوەی پێست بە بەكارهێنانی پرایمەر پێش ئەساس و تەواوكردنی بە پاودەری گونجاو دەست پێدەكات.

سەبارەت بەپێستی ئەسمەریش: ئەوا پێویستی بە سێبەری برۆنزی هەیە، بۆ ئەوەی دیمەنێكی دراماتیك و سەرنجڕاكێش بە پێست ببەخشێت، بەتایبەت لەكاتی دانانی ماكیاژێكی بەهێزدا.

 

Top