سیاسەتی هەڵخەڵەتاندن!

سیاسەتی هەڵخەڵەتاندن!

احمد گلی

نەوەی نوێ تەنها لە کەرکوک سیاسەتی دووفاقی پەیرەو ناکات، نەهجی سیاسی نەوەی نوێ دوورووی و دووفاقی و سیاسەتی هەڵخەڵەتاندنە.

نەوەی نوێ لەسەر بیرو باوەری نەتەوەیی و نیشتیمانی و خۆشەویستی خاک و ئاڵا دانەمەزراوە،
شاسوار بۆ دوو مەبەست نەوەی نوێی دروست کرد؛ یەکەم گوشارکردنە سەر حکوومەت بۆ ئەوەی قەرزەکانی نەداتەوە کە بە نزیکەی ٦٥ ملیۆن دۆلار دەخەمڵێنرێت، بە قەرزەکانی پشکەکانەوە زیاترە لە ٨٠ ملیۆن دۆلار،
دووەم دەست بەسەرداگرتنی میراتی نەوشێروان مستەفا دوای مردنی، بەڵام شاسوار لە هەردووکیان فەشەلی هێناوە.

شاسوار عەبدولواحید وەکو زۆربەی سیاسیە فاشیلەکانی دیکەی ناو جیهانی سیاسەت بۆ خۆدوور خستنەوە لە مایەپووچ بوون و ئیفلاسبوون لەبازرگانیەکەی پەنای برد بۆ دروستکردنی حیزبی سیاسی، دەنا نەوەی نوێ حزب نیە و سیاسەتی رۆژ دەکات، ئەوەی ئەمڕۆ لەبەرژەوەندی شاسوار عبدالواحید بێت نەوەی نوێ لەگەڵ ئەوەدایە.

حزب دەبێت فەلسەفەی هەبێت، نەوەی نوێ فەلسەفەی نیە، بیروباوری نیە، فکری نیشتیمانی نیە، تەنانەت فکری ئۆپۆزسیۆن بوونیشی نیە.

ئەم تازەباوانە چۆن لەئاکامی خراپی ئیدارەدان و ئەو دۆخە نالەبار و مافیەگەرایەتیە هەیە لەسنوری زۆنی ملەوەن لەناکاو هەڵتۆقین، گومانی تێدانیە تەمەنیان زۆرکورتەو ڕۆژێ لەناکاو کۆتایان پێ دێت و ئیفلاس دەهێنن.

شاسوار عەبدولواحید هەر لەو پڕۆژەیەوە فاشیلی خۆی نیشانی هەموواندا، کە دەستی بەسەر پارەی خاوەن پشکەکانی چافیلاندا گرتوو بەخاوەن پشكەكانی نادات كە خاوەن پشكەكانیش وەكو ئەو بەپێی پشكەكانیان خاوەنی پڕۆژەكەن، شاسوار ئەم داهاتە كەمەی بەدەستەوەیە ئاوا پێشێلی مافی خەڵك دەكات، ئەگەر داهاتی كوردستانی ڕادەست بكرێت چی ڕوودەدات؟

سیاسەتی خۆهەڵخەڵەتاندن کەئێستە شاسوار و نەوەی نوێ میللەتی پێ بەلاڕێدادەبەن، سیاسەت نییەو خوێندنەوەیەكی هەڵەیە بۆ سایكۆلۆژیای جەماوەر.
هەمیشە دەكرێت لە ڕێگەی ئەو جۆرە سیاسەتەوە جۆش و خرۆشی هەندێ لەخەڵکی بەرزبكرێتەوە، هەمیشە دەكرێت بەچەواشەکاری و دروست کردنی بەهەشتی خەیاڵاوی بەشێوەیەكی كاتی خرۆشان لەلای جەماوەر دروستبكرێت،
بەڵام بینیمان ئەوانەی وەک شاسوارو نەوەی نوێ سیاسەتی هەڵخەڵەتاندنیان لە لە 17شوبات پەیڕەو کرد، وائێستا ئیفلاس بوو، شاسوارو نەوەی نوێش هەمان چارەنوسیان هەیەو وەک تۆزو با وان، ئیفلاس دەهێنن و کۆتاییاندێت.

Top