هونەرمەند حەسەن شەریف پەیامێكی ڤیدیۆیی بڵاوكردەوە

هونەرمەند حەسەن شەریف پەیامێكی ڤیدیۆیی بڵاوكردەوە

هونەرمەندی دیاری كورد (حەسەن شەریف) لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی ئەنستگرام كورتە ڤیدیۆیەكی بڵاوكردەوەو دڵتەنگی و هاوخەمی خۆی بۆ ڕووداوی ئاوگركەوتنەوەكەی سۆران دەربڕی .

دوای دەربڕینی هاوخەمی بۆ ڕووداوی ئاگركەوتنەوەكەی ئیدارەی سەربەخۆی سۆران كە ژمارەیەك زۆر قوربانی لێ كەوتەوە,هونەرمەند حەسەن شەریف ڕایگەیاند كە بڕیار وابوو لەم چەند ڕۆژەدا ڤیدیۆ موزیكێكی بڵاوبكردایەوە,بەڵام بەهۆی ڕووداوی ئاگركەوتنەوە لە باڵەخانەیەكی سۆران, بڵاوكردنەوەی كارە هونەرییەكانی بۆ كاتێكی نادیار دواخست,هەروەها حەسەن شەریف هیوای زوو چاكبوونەوەی بۆ بریندارانی ڕووداوەكە خواست و سەرەخۆشی خۆی ئاراستەی كەسووكاری قوربانییانی ڕووداوەكە كرد .

گوڵان-ئاسۆ كاكەیی

Top