سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى به‌دوادچوون بۆ ڕووداوه‌ دڵته‌زێنه‌كه‌ى سۆران ده‌كات

سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى به‌دوادچوون بۆ ڕووداوه‌ دڵته‌زێنه‌كه‌ى سۆران ده‌كات


ئيمشه‌و هه‌ينى 2023/12/8 به‌ڕێز نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان له‌ په‌يوه‌ندييه‌كى ته‌له‌فۆنيدا له‌گه‌ڵ به‌ڕێز هەڵگورد نەجیب، سەرپەرشتیاری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران، به‌دواداچوونى بۆ ڕووداوى ئاگركه‌وتنه‌وه‌ له‌ باڵاخانه‌يه‌كى سۆران كرد كه‌ له‌ ئه‌نجامدا ژماره‌يه‌ك له‌ نيشته‌حێبووانى گيانيان له‌ده‌ستدا و ژماره‌يه‌كى ديكه‌ش بريندار بوون.

سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى وێڕاى سه‌ره‌خۆشى و ده‌ربڕينى هاوخه‌مى له‌گه‌ڵ خێزان و كه‌سوكارى قوربانييان، هيواى زووچاكبوونه‌وه‌ى بۆ برينداران خواست و ئاماده‌يى نيشان دا بۆ هه‌ر يارمه‌تى و هاوكارييه‌كى پێويستى برينداران و به‌ركه‌وتووان.

به‌ڕێز سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، به‌ڕێز سه‌رۆكى ئيداره‌ى سه‌ربه‌خۆى سۆران و لايه‌نه‌ په‌يوه‌نديداره‌كانى ڕاسپارد بۆ گرتنه‌به‌رى هه‌موو ڕێكاريكى پێويست بۆ ئه‌وه‌ى ڕووداوى وا دڵته‌زێن دووباره‌ نه‌بنه‌وه‌.

Top