ئەشكەوتی ڤۆرۆنیای سەرسوڕهێنەر

ئەشكەوتی ڤۆرۆنیای سەرسوڕهێنەر

ئەشكەوتی ڤۆرۆنیا، نزیكترین خاڵ لە ناوەندی زەوی، ئەشكەوتی ڤۆرۆنیا بە قووڵی نزیكەی ٢٢١٢ مەتر، قووڵترین ئەشكەوتی جیهانە. دەكەوێتە ناو كۆریدۆری نێوان شاخەكانی كرێپۆست و زۆنت لە ناوچەی ئەبخازیا، كە دەوڵەتێكی سەربەخۆیە و بە فەرمی بەشێكە لە جۆرجیا. لە ساڵی ١٩٦٨ ئەشكەوتەكە لەلایەن هەندێك لە زانایانی سپێلۆلۆژی شاری كراسنۆیارسكەوە دۆزرایەوە، كە توانیان بگەنە قووڵایی ١١٥ مەترەوە، لە ساڵی ١٩٨٦ گروپێكی نوێ لە مۆسكۆوە بە سەرۆكایەتی ئۆلێگ پارفینۆڤ گەیشتنە قووڵایی ٤٤٠ مەتر، لە ساڵی ٢٠١٥ەوە زنجیرەیەك ژمارەیەكی نوێ لەلایەن گروپی پیرۆڤۆ-سپێلیۆوە دیاریكرا كە ئەشكەوتەكە قووڵترە، چەندین جار گەیشتە نمرەی نوێ و باشتر، تاوەكو لە مانگی ئازاری ٢٠١٨دا گەیشتە ٢٢١٢ مەتر ئەمەش ژمارەیەكی پێوانەیی تۆماركرد.

 

Top