شاکیرا و دادگای کەتەلۆنیا بە حەوت ملیۆن یۆرۆ سوڵحیان کرد

شاکیرا و دادگای کەتەلۆنیا بە حەوت ملیۆن یۆرۆ سوڵحیان کرد

شاکیرا خۆی لە دادگاییکردن بە تۆمەتی خۆدزینەوە لە باج لە ئیسپانیا بەدوور گرت، دوای ڕێککەوتنێک لەگەڵ داواکاری گشتی لە بەرشەلۆنە  کە مەرجی ئەوە بوو زیاتر لە 7 ملیۆن یۆرۆ غەرامە بکرێت.

لە سەرەتای دانیشتنی دادگا، ئەو هونەرمەندە تەمەن 46 ساڵەی کۆلۆمبیا وەڵامی «بەڵێ»ی بۆ سەرۆکی دادگای بەرشەلۆنە دایەوە، کە پرسیاری لێکرد کە ئایا دان بە تاوانەکەیدا ناوە و ئەو بڕیارانە قبوڵ دەکات کە لە دژی دەرچووە.

دوای ماوەیەکی کەم لە جێەێشتنی دادگا بەبێ ئەوەی هیچ لێدوانێک بۆ ڕۆژنامەنووسان بدات، گۆرانیبێژی «واکا واکا» و «هیپس درۆ ناکەن» سزای سێ ساڵ زیندانی هەڵپەسێردراوی بەسەردا سەپێندرا، کە سزاکە بۆ سزای دارایی و غەرامەکردنی زیاتر لە 7.3 کەمکرایەوە ملیۆن یۆرۆ، کە یەکسانە بە « 50%ی ئەو بڕە ساختەکارییەی کە لە خۆدزینەوە لە باجدا پێی تۆمەتبار.

بەم شێوەیە شاکیرا لەم دۆسیەیەدا بڕی 17.2 ملیۆن یۆرۆی داوە بە دەسەڵاتی باج، بۆ ئەوەی دۆخەکەی یەکلایی بکاتەوە و لە پرۆسەی دادگاییەکی درێژخایەن ڕزگاری بوو و تێیدا زۆر وردەکاری ژیانی لە پایتەختی کەتەلۆنیا ئاشکرا دەکرا، کە ساڵانێک لەوێ ژیاوە لەگەڵ یاریزانی پێشووی تۆپی پێ جیرارد پیکێ پێش جیابوونەوەیان.

داواکاری گشتی شاکیرای تۆمەتبار کردووە بە خۆدزینەوە لە باجەکانی پەیوەست بە داهات و موڵکەکەی لە ئیسپانیا لە نێوان ساڵانی ٢٠١٢ بۆ ٢٠١٤، هەرچەندە بە وتەی ئەو زیاتر لە نیوەی ساڵەکەی لەو وڵاتە ژیاوە، داواکاری گشتی داوای کردووە سزای هەشت ساڵ و دوو مانگ زیندانیکردن و غەرامەکردنی بە بڕی 23.8 ملیۆن یۆرۆ بەسەردا بسەپێندرێت.

لە بارەی رێککەوتنەکە شاکیرا کە لە میامی ژیان بەسەر دەبات لەگەڵ دوو منداڵەکەیدا لە بەیاننامەیەکدا پشتڕاستی کردەوە و گوتی: دوو بژاردەم هەبوو: تا کۆتایی بەردەوام بم لە شەڕکردن، ئارامی دەروونی خۆم و منداڵەکانم بخەمە مەترسییەوە ، و واز لە کاری هونەری بهێنم گۆرانی و ئەلبووم و گەشت و ئەم بەشەی ژیانم دابخەم و لە دوای خۆم بەجێی بهێڵم.

Top