بەدەنگدان بە کاندیدانی پارتی کەرکووک دەحەسێتەوە...

بەدەنگدان بە کاندیدانی پارتی کەرکووک دەحەسێتەوە...

بەرێوەچوونی پرۆسەی ھەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاکان بۆ شاری کەکووک ،گرنگی و بایەخی خۆی دەبێت ،بۆراستکردنەوەی بالانسی بەرێوەبردنی شارەکە ،چونکە لەسالی ٢٠٠٥وە پرۆسەی ھەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاکان ئەنجام نەدراوە،بۆیەش پارتی دیموکراتی کوردستان بە گروتینەوە بەشداری لەم پرۆسە یەدەکات ،ھەرلە روانگەی راستە رێکردنی پرۆسەی سیاسی و ھەنگاو نان بۆ ئاساییبوونی دۆخی سیاسی وئەمنی ، بارەگای لقی(3)ی کردەوە،بۆیەش گرنگە لەپێناو پاراستن وچەسپاندنی ناسنامەی شارەکەیان کەرکووکیەکان بچنە سەرسندووقی دەنگدان و ویژدانی خۆیان ئاسوودە بکەن ودەنگ بە کاندیدانی پارتی بدەن،تاوەک شوورایەکی پتەو شەری دابینکردنی مافە کانیان بکەن و ھاوسەنگیی ھێزو ئیرادە لەشارەکە راست بکەنەوە، نەھێلین چیتر کورد لە بەرێوەبردنی شارەکەدا پاشکۆ وپەراوێز خراوبێت ،چونکە لە تێروانینی پارتیدا پرسی کەرکووک پرسی ناسنامەوخاک و نیشتیمانە ،لەکاتی گەرانەوەی پارتی بۆکەرکووک بەدەرکەوت چۆن بەشکۆوسەربەرزیەوە گەرایەوە ،جارێکی تر بە ھەلکردنی ئالای کوردستان ناسنامەی کوردستانی بوونی شارەکەی پاراست،بۆیە لەپێناوپاراستنی ناسنامەی شارەکە پێویستە پارتی لەکەرکووک بەھێزبێت، مێژوویەکە دوژمنان ھەول دەدەن پارتی و کەرکووک لەیەکتری جیا بکەنەوە بەلام ھەمو ھەولەکانیان مایە پوچ ماینەوە ، جەنابی بارزانی نەمر شۆرشی ئەیلوولی مەزنی لەسەر کەرکووک دانا ،بەھیچ شێوەیەک سازشی لەسەر کەرکووک نەکرد ،بۆیەش تا پارتی ورێبازی بارزانی مابێت کەرکووک و کەرکووکیەکان نابێت ھەست بە بێ خاوەنی بکەن،کە تابە ئەمرۆ دەگات پارتی و جەنابی سەرۆک مسعود بارزانی لەسەر ھەمان دیدگاو ستراتیژەوەبەردەوامن ...
یەکی لەخەسلەتە جوانەکانی ژیانی سیاسی پارتی بریتیە لەوەی کار دەکات بەلام موزایەدە ناکات،ھەمیشە کاندیدانی پارتی چ لەبەغدا بن یان لەکەرکووک بەرگریکارو پارێزەری ناسنامەی کەرکووک بوینە ،کاریانکردوە لەپێناو جێبە جێکردنی ماددەی ١٤٠ی دەستوورو گەرانەوەی شکۆو ئارامی بۆ تەواوی ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی ھەرێم وباشتر کردنی دۆخی ژیانی خەڵک وچارەسەرکردنی کێشەکان بە زمانێکی عەقلانی دوورلە ھەڵچوون ،
بۆیەش گرنگە ئەم جارەشیان خەلکی بە ھەلوێست و نیشتیمان پەروەری شاری کەرکووک پاداشتی ھەڵویستەنەتەوەیی و نیشتیمانییەکانی پارتی بدەنەوەولەسەرسندوقی دەنگدان کاندیدانی لیستی ژمارە(١٩٧)لەبیر نەکەن ...

Top