هاوکارییەکانی ژاپۆن بە بڕی ٥٨.٤ ملیۆن دۆلار بۆ ئەفغانستان

هاوکارییەکانی ژاپۆن بە بڕی ٥٨.٤ ملیۆن دۆلار بۆ ئەفغانستان

 

 

 

 

ژاپۆن بە بەهای 58.4 ملیۆن دۆلاری دیکە هاوکاری مرۆیی پێشکەش بە ئەفغانستان دەکات.

باڵیۆزخانەی ژاپۆن لە کابول لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس پەیامێکی بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند: کە تۆکیۆ بە بەهای ٥٨.٤ ملیۆن دۆلاری دیکە هاوکاری مرۆیی پێشکەش بە ئەفغانستان دەکات.

لەسەر بنەمای ئەمەش هاوکارییەکان لە ڕێگەی نەتەوە یەکگرتووەکان و ڕێکخراوە خێرخوازییە نێودەوڵەتییەکان و ڕێکخراوە ناحکومییەکانی ژاپۆن پێشکەش دەکرێن.

بەم هاوکاریانە، کۆی بەهای یارمەتییە مرۆییەکانی ژاپۆن بۆ ئەفغانستان لە ساڵی ٢٠٢١ تا ئێستا دەگاتە ٤٤٧ ملیۆن دۆلار.

 

 

 

 

گوڵان: سەردار خەلیل

 

Top