مەرجەكانی فرەژنی

مەرجەكانی  فرەژنی

بە پێی یاسای باری كەسی ژمارە 188سالی1959عێراق، كە بەشێك لە برگە و مادەكانی لەلایەن پەرلەمانی كوردستان ساڵی 2008هەموار كراوەتەوە، مەرجەكانی ڕێگەپێدان بە هێنانی زیاتر لە ژنێك بریتین لە: لە بەردەم دادگا ڕەزامەندیی هاوسەری یەكەم وەربگیرێت، تووشبوونی ژنەكە بە نەخۆشییەكی درێژخایەنی سەلمێندراو، كە ڕێگە لە سەرجێیی ژن و مێرد بگیرێت و ئومێدی چاكبوونەوەی نەبێت، یان ژنەكە نەزۆك بێت، توانای دارایی پیاوەكە بەشی بەڕێوەبردنی پتر لە ژنێك بكات، پڕكردنەوەی بەڵێننامەی دادپەروەری و یەكسانی لە نێوان هاوژینەكاندا، نابێت ژنی یەكەم ئەو مەرجەی لە گرێبەستی هاوژینیدا دانابێت كە هەوێی بەسەردا نەیەت، پابەندنەبوون بەو خاڵانەی سەرەوە، سزاكەی شەش مانگ بۆ یەك سال بەندكرن دەبێت، لەگەڵ غەرامەیەك بە بڕی 10ملیۆن دینار.

Top