خیوەتگەی پاییزانە لە كوردستان بەڕێوەچوو

خیوەتگەی پاییزانە لە كوردستان بەڕێوەچوو

ساڵانە لە كوردستان دەیان فیستیڤاڵ و بۆنەی تایبەت لەلایەن رێكخراو و كۆمەڵە و گەنجانەوە ئەنجام دەدرێت، وەك بۆنەی تایبەت و یان بۆنە جیهانییەكان كە لە كوردستانیش هەمان شێواز و ریتمی بۆ دەكرێت، چەند ساڵێكە لە كوردستان فیستیڤاڵی پاییزی بەبۆنەی هاتنەوەی وەرزی پاییزەوە ئەنجام دەدرێت، ئەمساڵیش جوانترین فیستیڤاڵیان لە شاری رانیە بەڕێوەچوو. چەندین گرووپی گەشتیاری و گرنگی پێدان بە گەنجان و ئەوانەی خولیای فیستیڤاڵەكانن، لە شارەكانی كوردستانەوە پاسیان ئامادە دەكرد بۆ ئەوانەی نیازیان وایە بەشداری فیستیڤاڵەكە بكەن، نرخی بەشداری كردن 25 هەزار دینار بووە، زیاتر لە 2 هەزار گەشتیار و ئەوانەی حەزیان بەو فیستیڤاڵە كردووە بەشداربوون لە فیستیڤاڵەكە، ئەو بوارانەی لە فیستیڤاڵەكەدا ئەنجام دران بریتیی بوون لە: یاری باڵە، لایڤ موزیك، ئەسپ سواری، ماتۆر سواری، بەلەم، پەرەگلایدینگ، چەندین یاری و چالاكی، كە بووە جێگەی دڵخۆشی و بۆ ماوەی 2 رۆژ و شەوێك بەردەوام بوو.

 

Top