سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى به‌شداريى ڕێوڕه‌سمێكى تايبه‌تى (COP28) ده‌كات

سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى به‌شداريى ڕێوڕه‌سمێكى تايبه‌تى (COP28) ده‌كات

 نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، له‌ دوبه‌ى له‌سه‌ر بانگهێشتى هاوبه‌شى به‌ڕێزان خاوه‌نشكۆ شا چارلزى سێيه‌م، شاى شانشينى يه‌كگرتوو و شێخ محه‌مه‌د بن زايد ئال نه‌هيان، سه‌رۆكى ئيمارات، له‌گه‌ڵ سه‌رۆك و سه‌ركرده‌ى وڵاتان، به‌شدارى له‌ ڕێوڕه‌سمێكى تايبه‌تى پێشوازيى ژماره‌يه‌ك له‌ سه‌ركرده‌ى وڵاتان و به‌شدارانى كۆنفرانسى نه‌ته‌وه‌ يه‌كگرتووه‌كان بۆ گۆڕانى كه‌شوهه‌وا (COP28)دا كرد.

ڕێوڕه‌سمه‌كه‌ بۆ كردنه‌وه‌ى كۆڕبه‌ندى كارى خێرخوازى و گۆڕانى كه‌شوهه‌وايه‌‌ كه‌ له‌گه‌ڵ كاره‌كانى (COP28)دا، له‌لايه‌ن سه‌رۆكايه‌تيى ئيمارات بۆ كۆنفرانس‌ و ده‌ستپێشخه‌ريى بازاڕى به‌رده‌وامه‌وه، ساز ده‌كرێت. ژماره‌يه‌ك له‌ سه‌رۆك و سه‌ركرده‌ى ئه‌و وڵاتانه‌ و ميوانان بانگهێشتى ڕێوڕه‌سمى ئه‌م ئێواره‌يه‌ كراون كه‌ سبه‌ى به‌شدارى له‌ كۆبوونه‌وه‌كانى لووتكه‌ى دوو ڕۆژى يه‌كه‌مى كۆنفرانسه‌كه‌دا ده‌كه‌ن.

ڕێوڕه‌سمه‌كه‌ له‌گه‌ڵ‌ كردنه‌وه‌ى (COP28)دا دێت كه‌ ئه‌مڕۆ به‌ به‌شدرايى سه‌رۆك و سه‌ركرده‌ى وڵاتان و ميوانانى باڵا و شاره‌زايان ده‌ستپێده‌كات و تا دوانزه‌‌ى ئه‌م مانگه‌ به‌رده‌وام ده‌بێت. تيايدا وڵاتان و نه‌ته‌وه‌ يه‌كگرتووه‌كان و ئاژانس و ڕێكخراوه‌كانى ئه‌م بواره‌ و كه‌ر‌تى تايبه‌ت، لێكۆڵينه‌وه‌ و گفتوگۆ ده‌رباره‌ى هه‌ڕه‌شه‌ و مه‌ترسييه‌كانى گۆڕانى كه‌شوهه‌وا و پلان و ڕێكاره‌كانى ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌يان له‌سه‌ر ئاستى جيهان، ده‌كه‌ن.

Top