باشترین ڕەنگەكانی بۆیەی نینۆك بۆ پاییزی ٢٠٢٣

باشترین ڕەنگەكانی بۆیەی نینۆك بۆ پاییزی ٢٠٢٣

ڕەنگی تۆخ: ڕەنگی تۆخی بۆیەی نینۆك هەمیشە هەڵبژاردەیەكی كلاسیكییە بۆ وەرزی پاییز، ئەمساڵ ڕەنگەكانی وەك سووری تۆخ، سەوزی تۆخ تایبەت و پڕجەماوەرن.

پلەبەندیی ڕەنگە گەوهەرییەكان: تۆنی گەوهەرە قووڵەكانی وەكو بۆرگۆندی، سەوزی زمروود، شینی یاقوت و وەنەوشەیی، هەڵبژاردەی كلاسیكن بۆ پایزی ئەمساڵ، ئەم ڕەنگانە زیاتر سەرنجڕاكێشی بە نینۆكەكان دەبەخشن.

ڕەنگی كانزایی: بۆیەی نینۆك لە ڕەنگی كانزایی، بەتایبەتی لە ڕەنگە سێبەرەكانی وەك مس و برۆنزی و زێڕ، تایبەتمەندییەكی زیاتر بە خانمان دەبەخشێت لەم وەرزەدا، كە بۆ ئاهەنگ و بۆنە تایبەتەكان گونجاون.

ڕەنگی بێلایەن و گەرم: ڕەنگە بێلایەنە گەرمەكانی وەك كارامێل و خۆڵەمێشیی تێر و قاوەیی شوكوڵاتە، زۆر گونجاون بۆ درووستكردنی دیمەنێكی ئارام لە پاییزدا، كە تەواوكاری مۆدەكانی پاییزن و بە باشی لەگەڵ ڕەنگە خاكییەكاندا یەك دەگرنەوە.

ڕەنگی مات: بۆیەی نینۆكی لە ڕەنگی مات، لە پاییزدا هەمیشە لە بەدەستهێنانی ناوبانگ بەردەوامە، دیمەنێكی مەخمەلی و مات دەبەخشێت، كە دەتوانێت نینۆكەكانت بە شێوەیەكی جوان و سادە نیشان بدات.

 

 

Top