بە ماسکی خەیار، خانەکانی ڕووخسارت نوێ بکەرەوە

بە ماسکی خەیار، خانەکانی ڕووخسارت نوێ بکەرەوە

خەیارسوودێکی زۆری هەیە بۆ نوێبوونەوەی خانەکانی ڕووخسار، هەروەها رێگریی دەکات لە درووستبوونی زیپکە و تێکچوونی پێست.

 دەتوانن بەم پێکهاتانە  ببنە خاوەن ڕووخسارێکی گەشاوە٠

پێداویستییەکان:
 یەک خەیار، چەند دڵۆپێک زەیتی نەعنا، چەند قاڵبێکی بچوک سەهۆڵ.

هەنگاوەکان:
١- خەیارێک بە قاشی باریک ورد بکە.
٢- سەهۆڵەکە لە قاپێکدا ورد بکە،  پاشان لەگەڵ خەیارەکەدا تێکەڵی بکە تا وەک تێکەڵەیەکی باشی لێدێت.
٣- دوای ئەوەی سەهۆڵ و خەیارەکەت بە باشی تێکەڵ کرد، چەند دڵۆپێک زەیتی نەعنای تێبکە و بە کەوچک تێکەڵیان بکە.
٤- دەم و چاوت بشۆ وپاشان بە باشی وشکی بکەرەوە.
٥- پاشان تێکەڵەکە لە سەر ڕووخسارت دابنێ بۆ ماوەی ١٠-١٥ خولەک، دواتر بە ئاوی شلەتێن بیشۆ٠

٦-  بۆ داخستنی کونیلەکانی ڕووخسارت، پاشان بە ئاوی سارد بیشۆ.

 

 

Top