بەهۆی زریانەوە دەیان کەس گیانیان لەدەستدا
بەپێی ڕاپۆرتە بڵاوکراوەکان، بەفربارین و لافاو کە بەشێکی باشووری ڕووسیا و ئۆکرانیا و مۆڵدۆڤای گرتەوە، لانیکەم ١٣ کەس گیانیان لەدەستدا و نزیکەی دوو ملیۆن کەسیش بێ کارەبا بوون.
پێویستە ئاماژە بەوە بکرێت، کە ئەم کەشوهەوا سەختە کە میدیاکانی ڕووسیا بە "گەردەلولی سەدە" ناوی دەبەن، لە ڕۆژی یەکشەممەوە ناوچەکانی باشووری داغستان، کراسنۆدار و ڕۆستۆڤ و هەروەها ناوچەکانی ئۆکرانیای گرتووەتەوە، وەک دۆنێتسک، لوهانسک، خێرسۆن ، زاپۆریژژیا و کریمە.
هەروەها ڤلادیمێر پوتین، سەرۆکی ڕووسیا بەدواداچوون بۆ ڕاپۆرتەکانی "کارەساتەکانی کەشناسی" دەکات و فەرمانی بە حکومەت کردووە ڕێوشوێن بگرێتەبەر بۆ یارمەتیدانی ناوچە زیانلێکەوتووەکان.
گوڵان: سەردار خەلیل