دەستگیرکردنی 10 پزیشک لەلایەن هێزەکانی ئیسرائیل لە کەرتی غەززە

دەستگیرکردنی 10 پزیشک لەلایەن هێزەکانی ئیسرائیل لە کەرتی غەززە

 

تا ئێستا هیچ هەواڵێک سەبارەت بە چارەنووسی ١٠ پزیشکی فەلەستینی نییە کە چەند ڕۆژێک لەمەوبەر لە لایەن هێزەکانی ئیسرائیلەوە لە کەرتی غەززە دەستبەسەر کرابوون.

 

"پزیشکانی بوێری فەلەستینی" لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئینستاگرام بەیاننامەیەکیان بڵاوکردەوە و ڕایانگەیاند: هیچ هەواڵێک لەبارەی چارەنووسی ئەو 10 پزیشکەوە نییە کە لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا لەلایەن هێزەکانی ئیسرائیلەوە لە کەرتی غەززە دەستگیرکراون.

لەم بەیاننامەیەدا هاتووە: هێزەکانی ئیسرائیل لە ١٨ تا ٢٣ی ئەم مانگە نەخۆشخانەی شەفا و ئەندەنوسیایان لە کەرتی غەززە بە زۆر چۆڵکردووە. هاوکات هێزەکانی ئیسرائیل دە پزیشکیان لە نەخۆشخانەکانی شەفا و ئەندەنوسیا دەستگیرکرد، کە تا ئێستا هیچ هەواڵێكیان نییە.

هەروەها " ڕێکخراوی چاودێری تەندروستی فەلەستین" لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس ڕایگەیاند، کە سوپای ئیسرائیل ١٠ پزیشکی لەسەر "ڕێگای سەلامەت" دەستگیرکردووە، لە باکوورەوە بۆ باشووری کەرتی غەززە.

 

 

 

 

گوڵان: سەردار خەلیل

 

 

Top