نەخۆشخانەی ئەندەنوسیا لە غەززە بە تەواوی چۆڵکرا

وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی لە غەززە ڕایگەیاند، نەخۆشخانەی ئەندەنوسیا بە تەواوی چۆڵکراوە.
ئەشرەف ئەلقەدرە، وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی لە غەززە ڕاگەیاند، نەخۆشخانەی ئەندەنوسیا کە یەکێکە لە ناوەندە تەندروستییەکانی ناوچەکە کە ئامانجی بۆردومان و هێرشی سوپای ئیسرائیلە، بە تەواوی چۆڵکرا، و… هەوڵەکان بۆ چۆڵکردنی دوایین بریندارەکانی نەخۆشخانەی شەفا بەردەوامن.
ئەلقەدرە بە ئاماژەدان بەوەی کە ئەو یارمەتییە پزیشکییانەی لە کەرتی غەززە وەرگیراون بەس نین، گوتی: هاوکارییەکانی ئەم دواییە کەمترن لەو هاوکاریانەی کە پێشتر بۆ غەززە ڕەوانەی غەززە کرابوون.
بە جەختکردنەوە لەسەر ئەوەی کە دۆخی تەندروستی لە کەرتی غەززە زۆر ترسناک و کارەساتبار و بە تەواوی داڕماوە، ڕاشیگەیاند: کە ناتوانرێت ڕێوشوێنی تەندروستی پێویست لە غەززە بگیرێتەبەر.
گوتیشی: تەنها 3 نەخۆشخانە کە ئیمکاناتی زۆر سنوورداریان هەیە لە باکووری کەرتی غەززە کاردەکەن کە نزیکەی 900 هەزار فەلەستینی تێیدا دەژین.
گوڵان: سەردار خەلیل