کۆمەڵەی تەکنەلۆژیای بەکاربەر سامسۆنگ خەڵات دەکات لە پێشانگای ئەلیکترۆنی بەکاربەر CES® 2024

کۆمەڵەی تەکنەلۆژیای بەکاربەر سامسۆنگ خەڵات دەکات لە پێشانگای ئەلیکترۆنی بەکاربەر CES® 2024

 کۆمپانیای سامسۆنگ ئەلیکترۆنیک ڕایگەیاند چەندین خەڵاتی داهێنانی لە پێشانگای ئەلیکترۆنی بەکاربەر CES® 2024 وەرگرت، بەهۆی نوێترین تەکنەلۆژیاکانی.
ئەو خەڵاتانەی سامسۆنگ لە کۆمەڵەی تەکنەلۆژیای بەکاربەرەوە وەریگرتووە، ئاماژەیە بۆ پابەندبوونی کۆمپانیاکە بۆ پەرەپێدانی بەرهەم و خزمەتگوزارییەکان کە ئایندە وێنا دەکەنەوە، جگە لەوەی دووپاتکردنەوەیە بۆ جەختی سامسۆنگ بۆ بەرزکردنەوەی دیدگای خۆی بۆ جیهانێکی زیرەکتر و بەردەوامتر، و بۆ بەردەوامبوون لە ئاشکراکردنی داهێنانی تاک و ناوازەتر.
سامسۆنگ لە سەرانسەری پۆلە جیاوازەکاندا ڕێزی لێگیرا؛ لەوانەش مۆبایل و تەلەفزیۆن و بڵندگۆ و پەخشکەر و شاشەی نمایش و ئامێرەکانی ناوماڵ.

پێشانگای ئەلیکترۆنی بەکاربەر CES 2024 کە گەورەترین و کاریگەرترین چالاکیی تەکنەلۆژیایە لە جیهاندا، بڕیارە لە 9 تا 12ی 1 لە شاری لاس ڤێگاس لە ویلایەتی نیڤادا بەڕێوەبچێت.

دیارترین بەرهەمەکان کە خەڵاتی داهێنانیان بەدەستهێنا
گالاکسی Z Fold5 لە پۆلەکانی وێنەگرتنی دیجیتاڵی/فۆتۆگرافی، و مۆبایل و ئیکسسوارات و بەرنامەکان. مۆبایلی سامسۆنگ گالاکسی Z Fold5 تایبەتمەندییەکی ئەزموونی چەمانەوەی بێهاوتای هەیە، بە توانای کامێرای پرۆفیشناڵ، و کارایی بەهێزتر و زیرەکتر، جگە لەوەی تەنکترین دیزاینی گالاکسیFold ە تا ئێستا، بەهۆی دیزاینکراوی هێنجەی نەرمەکەیەوە.
جا چەماوە بێت یان کراوە، گالاکسی Z Fold5 وەک ئامێرێکی هەڵبژێردراو بۆ چالاکییەکانی کارکردن و کات بەسەربردن جیاوازە. گواستنەوەی نەرم لە نێوان ئەرکە جیاوازەکانی، هەروەها توانای هاوشێوەی کۆمپیوتەر دابین دەکات. و گرتنی وێنەی بەبێ بەکارهێنانی دەست بە بەکارهێنانی کامێرای FlexCam.
زنجیرەی گالاکسی Watch6 لە بەشی لەشڕێکی و وەرزش. کاتژمێرە نوێیەکانی، گالاکسی Watch6 و گالاکسی Watch6 Classic ڕێنمایی تەندروستی کەسی و دیزاینێکی ئامانجدار و ئەزموونێکی مۆبایلی دەوڵەمەند پێشکەش دەکەن.
زنجیرەی گالاکسی Watch6هاوتەریبە لەگەڵ پابەندبوون بە دەستڕاگەیشتن بە تەکنەلۆژیاکانی چاودێریکردنی تەندروستی و لەشڕێکی، بە توانایی دەستڕاگەیشتنیان بە کۆمەڵێک تایبەتمەندی تەندروستی گشتگیر.
Buds FE
لە پۆلی بیستۆک و ئامێری دەنگی کەسی

ئامێرەکانی سامسۆنگ گالاکسی FE ئەو لایەنانە تێکەڵ دەکەن کە بەکارهێنەران بەدوایدا دەگەڕێن لە دیزاین و کاراییەکانیاندا بۆ ئەوەی تایبەتمەندی نایاب بە بەهایەکی گونجاو پێشکەش بکەن. بیستۆکی گالاکسی Buds FE بەردەوامە بە کۆمەڵێک نوێترین داهێنانی گالاکسی بە نرخێکی کەمتر.
گالاکسی Buds FEکوالیتی دەنگی نایاب پێشکەش دەکات لەگەڵ لابردنی ژاوەژاوی چواردەور (ANC)، بۆ پەیوەندی ڕوونتر.
گالاکسی Buds FE بە شێوەیەکی باش و پارێزراو دەگونجێت، بە شێوەیەکی نەرم لەگەڵ ئامێرەکانی تری سامسۆنگ پەیوەست دەبێت بۆ بەکارهێنانی ڕۆژانە بە نرخێکی نایاب.

بەرنامەیSamsung Health

سامسۆنگ هەوڵەکانیان تایبەتە بە دابینکردنی ئامرازی نوێی داهێنەرانە کە ژیانیان باشتر دەکات. بە بەرنامەی Samsung Health، بەکارهێنەران دەتوانن سوود لە تایبەتمەندییەکانی زنجیرەی گالاکسیWatch وەربگرن.

بەرنامەی Samsung Food
بەرنامەی Samsung Food کە لەم دواییانەدا خراوەتە بازاڕەوە، پشت بە تەکنەلۆژیای پێشکەوتووی زیرەکی دەستکرد دەبەستێت بۆ ئەو سوودانەی کە بەکارهێنەران لە سامسۆنگ و ئامێرە زیرەکەکانی ماڵەوە بەدەستی دەهێنن، هەروەها بەرنامەکە بە ئامێرە پێشکەوتووەکانی سامسۆنگ وەک تەکنەلۆژیای Food AI بە هاوبەشی لەگەڵ تایبەتمەندی چێشتلێنانی Samsung SmartThings Cooking و ساردکەرەوەی Samsung Family Hub+ کاردەکات. بە پشتبەستن بە ئامانجە خۆراکیەکانی بەکارهێنەر و ئاستی چالاکییەکان، و دەستڕاگەیشتن بە کۆمەڵگە جۆراوجۆرەکانی چێشتلێنان.

*SmartThings Energy:
بەرنامە SmartThings

Energy کە لە بەشی ماڵی زیرەک ناسرا؛ بەکارهێنەران کۆنترۆڵی زیاتریان لەسەر کاریگەرییەکانیان لەسەر ژینگە هەیە. دۆخی وزە بە زیرەکی دەستکرد AI AI Energy Mode پێشکەش دەکات کە چاودێری بەکارهێنانی وزەی ئامێرەکانی ناوماڵ دەکات و لە ڕێگەی خۆکارییەوە .

یەکەی پاککردنەوەی ™Les Microfiber: براوەی خەڵاتی داهێنان لە بەشی بەردەوامی، یەکەیەکی پاککردنەوەی دەرەکییە بۆ پاڵاوتنی جلشۆردن کە دەتوانێت دەردانی مایکرۆفایبەرەکان کەم بکاتەوە لە کاتی خولەکانی شۆردندا. بەکارهێنانی جلشۆرەکەت چوار جار لە هەفتەیەکدا و بەم فلتەرە، دەبێتە هۆی کەمکردنەوەی بڕی مایکرۆفایبەرەکان بە بڕی هەشت بوتڵی پلاستیکی 500مل لە ساڵێکدا. بە پەیوەندیکردن بە تۆڕی Wi-Fiەوە، بەکارهێنەران دەتوانن دۆخی فلتەرەکە لە بەرنامە SmartThings بپشکنن و ئاگادارکردنەوە وەربگرن بۆ پاککردنەوە یان گۆڕینی.
چارەسەرکەری Exynos Connect U100: براوەی بەشی تەکنەلۆژیا ناوخۆییەکان، Exynos Connect U100 ی سامسۆنگ چارەسەرە بۆ مەودای زۆر فراوان (UWB) زانیاری وردی مەودا و شوێنی مۆبایل و ئۆتۆمبێل و ئامێرەکانی ئینتەرنێتی شتەکان دەدات.
چارەسەرکەری Exynos Connect U100 سوود لە پێوانەکانی کاتی گەیشتن (ToA) و گۆشەی گەیشتنی سێ دووری (AoA) وەردەگرێت بۆ دابینکردنی وردبینی لە ماوەی چەند سانتیمەترێک و کەمتر لە پێنج پلە، ئەمەش وایکردووە بە تایبەتی گونجاو بێت بۆ بەدواداچوونی شوێنەکان لە ناوچەکانی ناوەوە.

Top