بڵاوبوونەوەی نەخۆشیی هەوکردنی سییەکان لە منداڵان لە وڵاتی چین
لە چەند هەفتەی ڕابردوودا نەخۆشخانەکانی منداڵان لە باکووری چین ڕووبەڕووی لێشاوی زیاتر لە حەوت هەزار منداڵ بوونەتەوە کە تووشی هەوکردنی کۆئەندامی هەناسەدان "هەوکردنی سییەکان" بوون لە ڕۆژێکدا.
بەپێی ڕاپۆرتە بڵاوکراوەکان، بەپێی پاشخانی مێژوویی لە سەردەمی پەتای كۆڕۆنا و ڕووننەکردنەوەی ئاماری لەلایەن حکومەتی چینەوە، ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی داوای لەم وڵاتە کردووە زانیاری ورد و دوروست لەسەر زیادبوونی حاڵەتەکانی تووشبوون بە نەخۆشییەکانی کۆئەندامی هەناسەدان پێشکەش بکات.
گوڵان: سەردار خەلیل