ئەو گەوهەرانەی لەگەڵ ڕوخساری خانماندا دەگونجێن

ئەو گەوهەرانەی لەگەڵ ڕوخساری خانماندا دەگونجێن

ئەڵقەی ڕۆز كوارتز نۆد كلاسیك (Rose Quartz Nudo Classic) لە گەوهەرەكانی پۆمێلاتۆ (Pomellato) یەكێكە لەو پارچانەی كە سەرنجڕاكێشی بە خانمان دەبەخشێت، هەروەها یەكێكە لەو گەوهەرانەی كە تەنیا كۆمەڵێكی دیاریكراو لە خانمان بەكاری دەهێنن و، هەندێك كەس گەوهەری سادە و بچووكیان پێ باشە، بەڵام هەندێكی دیكە پارچەی گەورەو قەبەی گەوهەرەكان بەكار دەهێنن، كوارتزی ڕۆز گەوهەرێكی خۆشەویستی بێ مەرجە و هێمای هاوڕێیەتی و جوانییە، كوارتزی ڕۆز كانزایەكی گەورەی بلورییە كە بە شێوەیەكی سرووشتی لە شێوەی كریستاڵە گەورەكاندایە و جیاوازە لە كوارتزەكانی دیكە، ئەویش بەهۆی ڕەنگی پەمەیی كە لە ئەنجامی ڕیشاڵی مادەی بۆرۆسیلیكاتەوە دروست دەبێت، كە وەك دەنكۆڵەی كوارتزی گوڵ دۆزراوەتەوە و مێژووەكەی دەگەڕێتەوە بۆ ٧٠٠٠ ساڵ پێش زایین.

Top