لە تەقینەوەی ئۆتۆمبێلێک ٢ کەس گیانیان لەدەستدا

لە تەقینەوەی ئۆتۆمبێلێک ٢ کەس گیانیان لەدەستدا

 

 

 

تەقینەوەی ئۆتۆمبێلێک لەسەر سنووری کەنەدا و ئەمریکا بەلانی کەم ٢ کەس گیانیان لەدەستدا، ئەم ئۆتۆمبێلە لە بەردەم پردێک لە خاڵی سنووری دوو وڵات تەقیوەتەوە.

جەستن ترودۆ، سەرۆکوەزیرانی کەنەدا، بارودۆخەکەی بە " زۆر خراپ" ناوبرد، ناوبراو کە لە کۆبوونەوەی ئەنجومەنی نوێنەرانی کەنەدا ئامادە بوو، ئەم کۆبوونەوەی بەجێهێشت بۆ ئەوەی لە نوێترین ڕاپۆرتی ئەمنی لە شوێنی ڕووداوەکەوە ئاگادار بکرێتەوە.

ئەو دوو کەسەی گیانیان لەدەستداوە، سەرنشینانی ئەو ئۆتۆمبێلە بوون کە تەقیوەتەوە.

بەپێی زانیارییەکان شوێنی تەقینەوەکە خاڵێکی پشکنین بووە لە دیوی ئەمریکا لە نزیک تاڤگەکانی نیاگارا.

هەروەها وەک ڕێکارێکی خۆپارێزی چوار دەروازەی سنووری نێوان کەنەدا و ئەمریکا داخران.

 

 

 

 

گوڵان: سەردار خەلیل

 

 

Top