فیستیڤاڵی هەنار و بەروبوومی خۆماڵی لە هەولێر

فیستیڤاڵی هەنار و بەروبوومی خۆماڵی لە هەولێر

بە دروشمی پێكەوە ژیان و گرنگیدان بە بەرهەمی خۆماڵی و كوردستان، فیستیڤاڵی هەنار لە شاری هەولێر بۆ ماوەی 3 ڕۆژ بەڕێوەچوو، لە فیستیڤاڵەكەدا زیاتر لە 90 كابینە و كۆشك دانرابوون، بە بەرهەم و خواردنی كوردەواری، كە بۆ چوارەمین جارە ئەو فیستیڤاڵە لە ماوەی 4 ساڵی پێشوودا سازكراوە، هەر كابینە و كۆشكێك بە جۆرە خواردن و بەرهەمێكی كوردی و كوردستانی ڕازاندرابوویەوە، فیستیڤاڵەكە لە 10ی بەیانی تا 12ی شەو، جگە لە بەرهەمی هەنار، هەروەها گوێز و هەنگوین و مێوژ و جیا لە فیستیڤاڵی پێشوو، لەم ساڵدا هەموو بەرهەمەكان وەك تاقیكردنەوەیەك لەو شوێنەدا هەبوون، تاوەكو خەڵك و ئەوانەی نیازیان وایە كەرەستەكان بكڕن، بینۆشن و تامێكی بكەن، پاشان دڵنیا ببنەوە لەوەی كە خۆماڵییە ئینجا بەدەستی بهێنن، جگە لە پیاوان، ئافرەتانی دەستڕەنگین بە دروست كردنی كەلانە و نان و ناوسێڵی و نانی بەیانی بۆ خەڵك، هەروەها لە ژەمی نیوەڕۆشدا بە خواردنی كوردەواری وەك دۆڵمە و بریانی و كفتە و شفتەی بە تام جێی پەنجەی خۆیان دەرخستبوو، لە بواری خشل و ئێكسسواریشدا، كچانی كارامە بە بەرهەمە جوانەكان سەر مێزی كۆشكەكانیان لە فیستیڤاڵەكەدا پڕ كردبوو، لە فیستیڤاڵەدا زیاتر لە 80 تەن هەناری مام ئازادی بەناوبانگ هەڵەبجە، نمایش كرابوو.

Top