پارتى هه‌رگیز دروشمى گه‌وره‌ و كارتۆنى نه‌بووه‌ كه‌نه‌توانێت ئه‌نجامی بدات

پارتى هه‌رگیز دروشمى گه‌وره‌ و كارتۆنى نه‌بووه‌ كه‌نه‌توانێت ئه‌نجامی بدات

احمد گلی

سه‌ركه‌وتنی پارتی دیموكراتی كوردستان له‌ هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركوك, كۆتایی هێنانه‌ به‌م زوڵم و سته‌م و ته‌عریبه‌ی كه‌له‌دوای خیانه‌تی 16ی ئۆكتۆبه‌ره‌وه‌, به‌رۆكی كوردانی كه‌ركوك و دانیشتوانی ناوچه‌كه‌ی گرتووه‌.

ئێستا كورد لە كەركوك هەست بەبوونی خۆی ناكات، لەناو شارەكەدا هەست بەوە دەكەیت تۆ داگیركراوی و بوونی خۆت نابینی، حەشدی شەعبی و حەشدی توركمانی بە ئارەزووی خۆیان چیان بوێت لە كەركوك ده‌یكه‌ن, ئێستە كورد پەراوێز خراوە.

گرنگی به‌ده‌ستهێنانی زۆرینه‌ی كورسیه‌كانی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركوك به‌تایبه‌ت له‌لایه‌ن به‌ربژێرانی پارتی دیموكراتی كوردستان, بۆئه‌وه‌یه‌ دوباره‌ هاوسه‌نگی بگه‌رێته‌وه‌, كۆتایی به‌داگیركاری زۆڵم و سته‌می عه‌ره‌بی شۆڤێنی بهێنرێت, شكۆو كه‌رامه‌ت بۆ كورد بگه‌ڕێته‌وه‌, دوباره‌ كورد هه‌ست به‌بوونی خۆی بكات.

پارتى دیموكراتى كوردستان هه‌رگیز دروشمى گه‌وره‌ و كارتۆنى نه‌بووه‌ كه‌نه‌توانێت ئه‌نجامی بدات، مێژوو گه‌واهیده‌ره‌ له‌ ساڵانى ڕابردوو له‌ پێش خیانه‌تی 16ی ئۆكتۆبه‌ر, پارتی هیچ درێغیه‌كی نه‌كردووه‌ بۆ خزمه‌تی كه‌ركوك و كه‌ركوكیه‌كان.

دۆخی كەركووك بەو شێوەیەی هەیە، زۆر خراپە و ئەوەی ڕژێمی بەعس فاشست بە 30 ساڵ نەیتوانی بە كوردانی كەركوكی بكات، ئێستە ڕاكان سعید پارێزگاری نایاسایی كردوویەتی.

شكوگومانی تێدانیه‌ كوردانی دڵسۆز و گیان فیدانی كه‌ركوك, بڕوایان به‌ بنه‌ما نه‌ته‌وه‌یی و نیشتمانییه‌كان هه‌یه‌، له‌و سۆنگه‌وه‌ گومانی تێدانیه‌, متمانه‌یان بۆ لیستی 197ی پارتی دیموكراتی كوردستان ده‌بێت، ئاشكراییه‌ بۆیان, ته‌نها پارتیه‌ داكۆكیكاری ڕاسته‌قینه‌ی مافه‌كانیانه‌.

Top