تەقەكردن لە مارکێتێک بووە بەهۆی برینداربوونی چوار كەس
بەهۆی هێرشێکی چەکدارییەوە لە یەکێک لە مارکێتەکانی ویلایەتی ئۆهایۆی ئەمریکا، ٤ کەس برینداربوون.
بەپێی ڕاگەیاندنی بەشی پۆلیسی خۆجێی لە ویلایەتی ئۆهایۆ، کەسێک لە یەکێک لە ناوچەکانی ئەم ویلایەتە چووەتە ناو مارکێتێک و تەقەی لە کڕیارەکان کردووە و بەهۆیەوە ٤ کەس بریندار بوون.
بەپێی ڕاگەیەندراوەکەی پۆلیس، ئەو هێرشبەرە چووەتە ناو یەکێک لە لقەکانی کۆمپانیای واڵمارت کە گەورەترین زنجیرە مارکێتەکانی ئەمریکایە، تەقەی لە خەڵك كردووە و دوای ئەم هێرشە چەکدارییە کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە.
هەروەها پۆلیس هیچ زانیارییەکی لەبارەی بارودۆخی بریندارەکان نەداوە، لێکۆڵینەوە لەم ڕووداوە بەردەوامە.
گوڵان: سەردار خەلیل