دەستگیرکردنی ٨٢٦ کۆچبەری نایاسایی ئەفغانی لە ئاگری

دەستگیرکردنی ٨٢٦ کۆچبەری نایاسایی ئەفغانی لە ئاگری

 

هێزەکانی جەندرمە ٨٢٦ کۆچبەری نایاسایی ئەفغانییان لە پارێزگای ئاگری لە وڵاتی توركیا دەستگیرکرد.

هێزەکانی جەندرمە لە پارێزگای ئاگری لە میانەی ئۆپەراسیۆنێکدا ٨٢٦ کۆچبەری نایاسایی ئەفغانییان دەستنیشان کرد و دەستگیریان کرد.

ئەم کۆچبەرە نایاساییانە دوای لێكۆڵینەوە و ڕێكارە یاساییەكان لە فڕۆکەخانەی ئەحمەد خانی بە ٤ فڕۆکە گەڕێندرانەوە وڵاتەکەیان.

پێویستە ئاماژە بەوە بکرێت، كە بەردەوام هاووڵاتییەكی زۆری ئەفغانی و وڵاتانی دیكە لە ڕێگای توركیاوە ڕوو لە وڵاتانی ئەوروپا دەكەن.  

 

 

 

 

گوڵان: سەردار خەلیل

 

 

Top