ئوكاری سەرڕووتاوەی سوور

ئوكاری سەرڕووتاوەی سوور

ئەو جۆرە مەیموونە، میوەیەك لە ئیكۆسیستمی ئەمازۆن لە بەرازیل دەخوات، ئوكاری سەرڕووت (Cacajao calvus) یان ئوكاری سەر سەرڕووتاوە، مەیموونێكی بچووكی جیهانی نوێیە، لە ڕۆژئاوای ئەمازۆن دەژی وەك وڵاتانی(پیرۆ، بەرازیل و ڕەنگە لە كۆڵۆمبیاش هەبێ)، كە بەشێوەیەكی ئاسایی گەشە دەكات، درێژیی باڵای 14 - 22.5 ئینج (35-57 سم)، و كێشی لە نێوان 4 - 7 پاوەند (1.8 - 3.2 كیلۆگرام) دەبێت، شێوەی كلكی كورتە و دەموچاوی سووری گەشاوە و سەری ڕووت و فەروویەكی درێژی هەیە كە لە تۆخەوە دەست پێدەكات تا پرتەقاڵی تا قاوەیی یان سوور. دەموچاوی سوورییەكەی سەرنجڕاكێشی هەیە بەهۆی ڕۆیشتنی خوێن لەژێر شانەكانی دەموچاویدا، بەتایبەتی پێستی سەرەوەی تەنكترە لەگەڵ چڕیی زیاتری موولوولەكان لە دەموچاودا، لە كاتێكدا سووربوونەوەی دەموچاوی مێینە پەیوەندی بە ئاستی ئیسترۆجینەوە هەیە، بەڵام لە نێرەكەدا بە شێوەیەكی ناڕاستەوخۆ پەیوەندی بە ئاستی هۆرمۆنی تێستۆستیرۆنەكەیەوە هەیە، هەروەها ڕوخساری سوورتر ئاماژەیە بۆ مەیموونێكی تەندروستترە و كاتێك ئاژەڵەكە نەخۆشە، ڕنگیشی كاڵ دەبێتەوە.

 

Top