ئیسرائیل دوو ڕۆژنامەنووسی دیکەی کوشت

ئیسرائیل دوو ڕۆژنامەنووسی دیکەی کوشت

 

لە شەو و ڕۆژی ڕابردوودا لە بۆمبارنكردنی غەززە لەلایەن هێزەكانی ئیسرائیل دوو ڕۆژنامەنووسی دیکە کوژران.

گرووپی ئازادی ڕۆژنامەوانیی فەلەستینی « MADA » بە کەناڵی جەزیرەی ڕاگەیاندووە: شەوی ڕابردوو لە هێرشێکی ئاسمانی ئیسرائیل بۆ سەر غەززە دوو ڕۆژنامەنووس کوژران.

ئەو گروپە ئاماژەیان بەوەشکردووە، "ساری مەنسور" و "حەسونە سەلیم" لە کەمپی پەنابەرانی بوریج لە ناوەڕاستی غەززە کاریان دەکرد، کاتێک بەربۆردوومان كەوتوون.

لیژنەی پاراستنی ڕۆژنامەنووسان ڕۆژی شەممە لە ڕاپۆرتێکدا ڕایگەیاند: کە کۆی ئەو ڕۆژنامەنووسانەی لە سەرەتای جەنگەوە لە ٧ی مانگی 10 ەوە تاكو ئێستا  گیانیان لەدەستداوە  لەگەڵ ئەو دوو ڕۆژنامەنووسە، ژمارەیان بۆ 44 كەس بەرزبووەتەوە كە ٣٩ فەلەستینی و چوار ئیسرائیلی و یەک لوبنانی لەخۆدەگرێت.

لەوەتەی CPJ بۆ یەکەمجار لە ساڵی 1992 دەستیکردووە بە کۆکردنەوەی ئامار بۆ ئەو ڕۆژنامەنووسانەی کە ڕووماڵی ململانێکان دەکەن، ڕۆژنامەنووسان لە شەڕی ئێستای غەززەدا زیاتر لە هەموو ململانێیەکی دیکە لە مانگی یەکەمیدا کوژراون.

 

 

 

 

 

گوڵان: سەردار خەلیل

 

 

Top