ســونـنــەی شــیـعــە

ســونـنــەی شــیـعــە

(*)

رەنگە ئەم ناونیشانە بو هەندێك خوێنەری بەرێز تەنها دوو چەمك بن یا دوو ناوی ئایـین مەزهەب بن یا دوو لایەنگربن بەڵام لە راستیدا ئەگەر بە ووردی و بە لایەنی ئایین مەزهەب و ئیسلامی سیاسی بچینە نێو ئەم دەریایە بێ بنە بە چەندین پەرتوك كوتای پێ ناهێت و تەواو نابێت، چونكە ئەم دوو چەمكە جیهانی ئیسلامیان دابەش كردوە بەسەر دوو لایەنگر وەك شیعەكان دەڵین ئێمە لایەنگیری عەلین( نحن شیعةعلي)
بابەتی ئەم دوو چەمكە لە عێراق دروست بوو دوای ئەوەی لە ٢٠٠٣ شیعە مەزهەبەكان جلەوی دەسەڵاتیان گرتە دەست ئەوان هەر زوو بیریان لەوە كردەوە كەوا سوننە مەزهەبەكان تاكە كێشەو سەرئێشەن بو ئەوان بویێ بیریان لەوە كردەوە چوون ئەمە بەرامبەر حوكمدارییان لاببەن بە حەزو ئارەزووی خویان ببنە دەسەلاتداری یەكەمی عێراق و ببنە یاریزانی سەرەكی گورەپانەكە چونكە ئەوان دەزانن سوننە توندن خاوەن پرەنسیـــپن باوەریان بە مەزهەبی شیعە نیەو چ ركابەرییەك و چ ناخووشی نەهامەتی و سەرهاتی ناخوش هەیە لەنێوانیاندا بویێ ئەوەی ئەم یاریە ئاگڕین و تڕسناكەی دەست پێكڕد بە سەركردایەتی كەسی یەكەمی حیزبی دەعوە نوری مالیكی بوو، بێگومان ئەم حیزبە كونترین حیزبی ئیسلامی سیاسی شیعەیە لە عێراق لەبەرامبەر حیزبی ئیخوان موسلمینی عێراقی (هەردووكیان هوكاڕی سەرەكی خاپوركردن و وێران كردنی عێراقن بێگومان)
حیزبی دەعوەی شیعی روونتر بڵێین نوری مالیكی بو جێ بەجێكردنی ئەم ئامانجەی ووتەی (میكیاڤیلی) بە كارهێنا كە دەلێت(الغاية تبرر الوسيلة!!) واتە بو ئەوەی ئامانجەكەت بپێكی و بگەیە ئامانجەكەت هەموو رێگایەك بگرە بەر گرنگ نیە وەسیلەكە چیە!! بویێ هەلستا سوننەی پەرت و بلاو كردن جا هەریەكەو بەرێگایەك بەشێوازێك وەك ووتەی جورج بووش كاتێك پێش جەنگی عێراق گوتی(ئەگەر لەگەل من نی واتە دژی منی) بویە مالیكی هیچ بژاردەیەكی نەهێشت بو سوننەكانی عێراق یان لەگەڵ من دەبی یا ئەوەتا دژی منی با ئەوەش لەبیر نەكەین مالیكی تەنها نەبوو بەڵكو زیرەكانە ئەو دادگا فیدرالیەی بوخو قوستەوە هەرسەركردەیەكی سوننە نەهاتبا پال مالیكی بێ دوودلی یەكسەر مەلەفێكی بو دروست دەكرد فلانە كەس تیرورستەو دەستت هەیە لەگەڵ داعش نموونەشمان زوورن لەوانە (رافع العیساوی و تارق هاشم و احمد علوانی و سلیم جبوری)
سلیم جبوریان لە تیروریستەوە كردیان بە سەروكی پەرڵەمان دوای ئەوەی سوێندی وەلائی خوارد بو ویلایەتی فەقیهـــ
بەم سیاسەتە قێزەونە مالیكی توانی مالی سوننە پەرت و بلاو بكات ئەوەشی نەچوە بن بالی سیاسەتی(تشییع) یان ئەوەتا تیروریان كردن یا هەلهاتن بەرەو ئوردن و ئیمارات و وولاتانی تر
ئەوەش بو مێژوو بلێین هوكاری سەرەكی پەرتەوازەبوون و لاواز بوونی سوننەی عێراق ئەوەبو كەوا پێشنیاری جەنابی سەرۆك بارزانیان پشت گوێ خست كاتێ جەنابیان داوای لە سوننەكان كرد پێكەوە بەشداری پروسەی سیاسی بكەن و واز لە رابرودوو بهێنن دواتڕ دەتوانن بوخوتان هەرێمێكی سوننە دابمەزرێنن بەڵام ئەوان زوور بە گەمژانە و بە بیرێكی شوڤینی بیڕیان لەم پێشنیارەی جەنابی سەرۆك بارزانی كردەوە وەك ئەوەی ئەمە پلانی ئیسرائیلەو عێراق یەك پارچەیەو ئەم لێكدانەوە سەخیف و هیچ و بێ مانایانە دوای چەندین ساڵ سەلیم جبوری دانی بەوەدا نا كەوا هەلەیان كرد بەگوێی سەرۆك بارزانیان نەكرد ئێستاش سوننە بونەتە بوكەلەی دەستی شیعەو حەشد
بابێینەو سەر بابەتەكەمان لێرەدا كە مالیكی بینی تاكە سەركردەی سوننە بەهێزو خاوەن پرەنسیپ و خاوەن پارەو پول خاوەن سەنگ و رەنگ و دەنگی سوننە ماوەتەوە ئەویش(خمیس خەنجەر)ە هەستان بە بەستنی تومەتی تیروریستی دادگا بڕیاری گرتنی بو دەركرد لەسالی ٢٠١٥
پێش ئەمە با لەبیر نەكەم (هادی عامڕی) سەرۆكی رێكخراوی بەدر كاتێك باس لە هوزی (ئەلبوعیسی) كرا كەوا هوزی خەمیس خەنجەرە هادی عامری فەرمانی لەناوبردنی ئەو هوزەی دەركرد گوتی لێیان بدەن
جا كاتێك خەمیس فەرمانی دەستگیركردنی بو دەرچوو بە گرێبەستێكی سیاسی ناوبراویان ئازاد كرد بەم شێوەیە ئەمانە ناودەنێین سوننەی مالیكی وەك هەندێ كوردی خو فروشی خومان كەوا هندەی بەشان و باڵی بەغدادو دەسەلاتدارانی شیعە هەلدەدەن هێندە شانازی بە كوردبون و كوردی خویان هەڵنادەن بویێ گرنگە ئەوەش بڵێین سەیركەن ئێستا سوننەكان لەكوێن چیان بەسەر هاتوە هەر دوێنێ و پێرێ بو بەهێزتڕین سەركردەیان بەیەك بریاری سیاسی میزاجی حەلبوسیان ڵەپوستەكەی دوورخرایەوە سەیرو سەمەرەكە لەوەدایە پەرلەمان دادگای داناوە كەچی دادگا سەرۆكی پەرلەمان لادەدا ئەرێ باشە ئەی بو كاتێك سەماحەتی سەدر دوای هەڵبژاردن و كێشەی كوتڵەی گەورە داوای هەڵوەشاندنەوەی پەرلەمانی كرد خێربو دادگا گوتی ئەوە كاری ئێمر نیە بەس ئەگەر مەبەستیان كاڕێك بێ ئوتوماتیكی هەموو شتێك دەبێتە كاری دادگا!!

 

(*)

چاودێری سیاسی 

Top