كه‌می ئاوی ئه‌بێته‌ گرفتی ئاینده‌ بۆ هه‌ندێك ده‌وڵه‌ت.

     كه‌می ئاوی ئه‌بێته‌ گرفتی ئاینده‌ بۆ هه‌ندێك ده‌وڵه‌ت.

به‌ پێی ئه‌و گۆڕانكاریانه‌ی به‌رده‌وام كه‌ جیهانی گرتوه‌ته‌وه‌  له‌ كه‌ش و هه‌وادا. لە قۆناغێکی ئایندەدا ئاو ئەبێتە جێگرەوی نەوت.  ڕۆژ دوای ڕۆژ ئاوی ژێر زەوی کەم دەکات. زۆری وڵاتانی ده‌رهاوسێ  بەنداویان دروست کردوە و ئاو بە ڕێژەیەکی کەم بەر ئەدەنەوە. ئەگەر ئۆكسجین  بەدەستی ئەوان بایە لە ناوچە کورد نشینەکان قەدەغەیانروشتی کوردستان. به‌ناوی ده‌رباز كردنی ناوچه‌كانی ناوه‌ڕاست و خواروی ئێران بۆ كشتوكاڵ. له‌ دەشتی قوم و ئه‌سفه‌هان به‌ مه‌به‌ستی پێداویستییەکانی دانیشتوان و دابینکردنی ئاو بۆ شارە گەورەکان و ناوچەکانی تر کە کەمی ئاویان هەیە. بۆ پیشەسازییەکانی ناوچەکانی ناوەڕاست و ڕۆژاوای ئێران کاریگەرییەکانی له‌سه‌ر  کوردستانی باشوور ده‌ركه‌وتووه‌. پڕۆژەی دوو ئاو  له‌ سنوری پاوه‌ کاریگەرییەکی بەرچاوی لەسەر کوردستانی باشوور و ڕۆژهەڵاتی کوردستان  هەیە، لەوانە کەمبوونەوەی ئاو به‌ هۆی گواستنەوەی ئاو لە ڕووبارەکانی کوردستان بۆ ناوچەکانی دیكه‌. بووەتە هۆی کەمبوونەوەی ئاو لە ناوچە كورد نشینه‌كان. کەم بوونەوەی ئاو لە ڕووبارەکان کاریگەری خستووەتە سەر ژینگە و کشتوکاڵی ناوچەکە ئه‌مه‌ش  ئه‌بێته‌ بڵاو بونه‌وه‌ی نەخوشی. ئەم دەکرد. هەروەک چۆن ئاراستەی شەپۆلی هەورەکان دەگۆڕن بۆ به‌رژه‌وزه‌ندی خۆیان. ئێران و تورکیا لە ماوەی ڕابردوو زۆر کاریان کردوە بۆ گۆڕانکاری لە ڕێڕەوە ئاویەکاندا تەنانەت ئاوی ژێر زەویش . هەر لەبەر ئەوەی کەمی ئاو ببێتە هۆی وشک بونی دەغڵ و دان و ڕەزوو باخ و س پڕۆژانە بەردەوام كێشه‌ی کۆمەڵایەتی و ڕامیاری به‌دوای خۆیدا دێنێت.  بەتایبەت لەلایەن دانیشتوانی ئه‌و سنوره‌ی كه‌ مه‌غدور ئه‌كرێن و ڕێڕه‌وه‌ ئاویه‌كانی چه‌ند ساڵه ده‌گۆڕدرێن بۆ ئه‌و ناوچانه‌ی خۆیان مه‌به‌ستیانه‌. پڕۆژەی دوو ئاو بەردەوام لە ئێران ناڕەزایییەکی زۆری لەلایەن دانیشتوانی کوردانی  ڕۆژهه‌ڵاته‌وه‌ لێكه‌وتوه‌ته‌وه‌  چه‌ند جار سەری هەڵداوە، چونکە ئەوان پێیان وایە ئەم پڕۆژانە بە شێوەیەکی نایاسایی سەرچاوە سروشتییەکانی ناوچەکەیان دەگوازێتەوە بۆ ناوچەکانی تر، بەبێ ئەوەی لەگەڵ دانیشتوانی ناوچەکەدا مشتومڕ بکرێت یان قازانجی ئابوورییان پێ بگات.  لە ئێران پڕۆژەی دوو ئاو یەکێکە لەو پڕۆژانەی کە کاریگەرییەکی بەرچاوی لەسەر کوردستانی باشوور و ڕۆژهەڵاتی کوردستان  هەیە و بەردەوام ناڕەزایییەکی زۆری لێکەوتووە تەوە. کوردستان بەهۆی سروشت و جوگرافیاکەیەوە و پلانی پێش وەختەی هەبووە تا ئێستا نەکەوتوەتە حاڵەتی مه‌ترسی بۆ ئاو. بەڵام دەکرێت زیاتر خەمی لێ بوخرێت و هەوڵی جدی بدرێت سود لەو ئاوەی باران وەربگیردرێت بۆ گلدانەوە لە زستانەکان و هاوینیش دەس بە ئاوەوە  بگیردرێت. پێویسته‌ ڕاگه‌یاندن ڕۆڵی خۆی ببینێت بۆ به‌ هه‌ده‌ر نه‌دانی ئاو  به‌تایبه‌ت له‌ وه‌رزی هاویندا. به‌ پێی جوگرافیاو سروشتی ناوچه‌كه‌ی عێراق پتر لە بیست و پێنج ساڵ پێش کوردستان وشکە ساڵی ڕوی تێدەکات کە ئێستا زۆر ناوجە باخی گەورە و بەناو بانگ بەهۆی بێ ئاوی وشک بونەته‌وە.  به‌ تایبه‌ت ناوچه‌كانی به‌سره‌و واست و میسان و زیقار و به‌غدا و دیالی. وه‌ زۆربه‌ی زۆنگاوه‌كانی خوارو  وشكن ڕۆژ دوای ڕۆژ بارودۆخی ئه‌و ناوچانه‌ خراپتر ئه‌بن.  به‌ هۆی دابه‌زینی ئاستی ئاوی ڕوباره‌ سه‌ره‌كیه‌كانی وه‌ك دیجله ‌و فورات كه ده‌وڵه‌تی‌ توركیا ده‌مێكه‌ كاری له‌سه‌ر ده‌كات.   شەڕی ئێستا بۆ نەوت و کانزایه‌ به‌ڵام ئاینده‌ ئاو ئه‌بێته‌ جێگره‌وه‌ی نه‌وت. له‌ ناوه‌ڕاستی عێراق دیالی و به‌غدا به‌ پشت به‌ستن به‌ ڕوباری سیروان كه‌ ئاوی به‌نداوی شارۆچكه‌ی ده‌ربه‌ندیخانه‌. ئه‌میش سه‌رچاوه‌ی ئاوه‌كه‌ له‌ ئێرانه‌وه‌ ده‌هات به‌هۆی گۆڕانكاریه‌كان له‌ ئێستادا و به‌تایبه‌ت وه‌رزی هاوین به‌كه‌می ئاو دێت. له‌گه‌ڵ كه‌می ئاوه‌كه‌ به‌شێك له‌ زێرابی چه‌می تانجه‌ڕۆ به‌ركه‌وته‌ی هه‌یه‌ بۆ تێكه‌ڵ بونی ده‌ریاچه‌ی ده‌ربه‌ندیخان ئه‌مه‌ش بارو دۆخی ئه‌و ئاوه‌ی ته‌واو پیس كردوه‌. به‌گشتی بایه‌خ دان به‌ پرۆژه‌كانی ئاو له‌ هه‌رێمدا پێویستی به‌ پشتیوانی و ئیمكانیاتی ‌ زۆر هه‌یه‌. حكومه‌تی هه‌رێم وێڕای ئه‌وه‌ی زۆری كردوه‌ به‌ڵام هێشتا مه‌ترسی ماوه‌ له‌ زۆر ناوچه‌ . ئه‌بێت خه‌می ئاینده‌  له‌ وه‌رزی زستاندا ئه‌وه‌ بێت باراناو به‌ هه‌ده‌ر نه‌درێت چونكه‌ سه‌روه‌تێكه‌ كۆنه‌كرێته‌وه‌ وه‌ك  ئه‌و  غازه‌  وایه‌ كه‌  ده‌سوتێت به‌بێ  ئیستفاده‌.

Top