بەمزووانە..پێنجەمین پێشانگەی نێودەوڵەتی سلێمانی بۆ كتێب بەڕێوەدەچێت

بەمزووانە..پێنجەمین پێشانگەی نێودەوڵەتی سلێمانی بۆ كتێب بەڕێوەدەچێت

پێنجەمین خولی پێشانگەی نێودەوڵەتی سلێمانی بۆ کتێب,لەبەرواری 11/23 بۆ 2023/12/2 لە پایتەختی ڕۆشنبیری ڕێکدەخرێت.
بە چاودێری وەزارەتی ڕۆشنبیری و لاوانى حكومەتی هەرێمی کوردستان و بە هەماهەنگی لەگەڵ پارێزگاری سلێمانی,دەزگای چاپ و پەخشی اطلس گەورەترین پێشانگەی نێودەوڵەتی کتێب لە شاری سلێمانی ڕێکدەخات,بە بەشداری سەدان ناوەندی چاپ و بڵاوکردنەوەی ناوخۆیی و بیانی لە دەیان وڵاتی جیهانەوە پێنجەمین پێشانگەی نێودەوڵەتی سلێمانی بۆ كتێب بەڕێوەدەچێت و بڕیار وایە لەم پێشانگەیە بەملیۆنان کتێب و هەزاران ناونیشانی جیاواز نمایش بکرێت.

بەمزووانە..پێنجەمین پێشانگەی نێودەوڵەتی سلێمانی بۆ كتێب بەڕێوەدەچێت

ئەم پێشانگەیە لە بەرواری 11/23 تاوەكو 2023/12/2 بەردەوام دەبێت و كاتژمێر 9ی بەیانی تاوەكو 6ی ئێوارە كراوە دەبێت.

گوڵان-ئاسۆ كاكەیی

بەمزووانە..پێنجەمین پێشانگەی نێودەوڵەتی سلێمانی بۆ كتێب بەڕێوەدەچێت
Top