ماسکی دەموچاو لە زەیتی تۆوی گێزەر و زەیتی لاڤاندەر

ماسکی دەموچاو لە زەیتی تۆوی گێزەر و زەیتی لاڤاندەر

 یەکێک لە ڕێگە کاریگەرەکانی بەکارهێنانی زەیتی تۆوی گێزەر بۆ پێست، ئامادەکردنی ماسکی دەموچاوە بە زەیتی لاڤاندەر، کە بەکارهێنانی ئەم ماسکە یارمەتیت دەدات تا ڕوخسارێکی بێ کەموکووڕی و پێستێکی کراوەت هەبێت.

 چۆنیەتی ئامادەکردنی:

 بڕێکی یەکسان لە زەیتی لاڤاندەر و زەیتی تۆوی گێزەر بهێنە و بە باشی تێکەڵیان بکە، بۆ ئەوەی تێکەڵەیەکی نەرمت دەست بکەوێت.

بە یەکسانی لە ڕوخسارتی بدە و بۆ ماوەی ٢٠ خولەک بەجێی بهێڵە، دواتر بە ئاوی گەرم بیشۆ و ئەگەر پێویست بوو شێدارکەرەوەی لێ بدە. ئەنجامدانی ئەم کارە بە بەردەوامی، وا دەکات کە پێستێکی جوان و ڕوخسارێکی گەشاوەت هەبێت.

Top