نارێندرا مودی : کوشتنی هاووڵاتیانی سڤیل لە ململانێی ئیسرائیل و حەماس ئیدانە دەکەین

نارێندرا مودی : کوشتنی هاووڵاتیانی سڤیل لە ململانێی ئیسرائیل و حەماس ئیدانە دەکەین

 

 

 

سەرۆک وەزیرانی هیندستان بە توندی ئیدانەی کوشتنی خەڵکی مەدەنی لە ململانێی نێوان ئیسرائیل و گروپە فەلەستینیەکانی کرد.

نارێندرا مودی، سەرۆکوەزیرانی هیندستان لە دیدارێکی ئۆنلایندا ڕایگەیاند: بە توندی ئیدانەی کوشتنی خەڵکی مەدەنی دەکەین لە ململانێی نێوان ئیسرائیل و حەماس.

بەپێی هەواڵێکی هیندستان تایمز، مودی ڕایگەیاندووە، کە لە ڕۆژئاوای ئاسیا ڕووبەڕووی ئاستەنگی نوێ بوونەتەوە.

مودی ئاماژەی بەوەشدا، کە هیندستان هاوکاری مرۆیی بۆ خەڵکی فەلەستین ناردووە و دەشڵێت، ئامادەین بۆ هاوكاری كردنی زیاتر بۆ خەڵکی فەلەستین .

 

 

 

 

 

گوڵان: سەردار خەلیل

 

 

Top