هیزی نەرمی كوردستان له نێو ناوچهیهكی پڕ ئاڵۆز و گهرم دا
ئهوهی دهبینرێت كه وڵاتانی ناوچهكه و عێراق و به رهوشێكی زۆر ههستیار وئاڵۆزدا گوزهر دهكهن كه ههرێمی كوردستان كهوتۆته نێو چهقی ئهو ململانێی و نائاڕامییانهدا بهتایبهت جهنگێكی بهرفراوانی جهمسهرهكان ، هاوكێشه نێودهوڵهتیی و دهڤهرییهكانی خۆڕههڵاتی ناوین له نێو ئهو كێش مهكێشانه وجهنگهدا و بە هەموو توانا و دەرفەتە سیاسی، ئابووری، دیپلۆماسی و ئەمنییەکانیانەوە هەر کامەیان هەوڵ دەدات ڕاستەوخۆ یان ناڕاستەوخۆ بەرژەوەندییەکانیان دابین بکەن، بەڵام ئەو قەوارە و حكوومرانییەكەی كە ئەركی قورسە و بەهوشیاری و وردبینییەوە مامەڵە دەكات لە وەك كارەكتەرێكی ناودەوڵەتی ئەوا هەرێمی كوردستانە ، كە هەموو توانا سیاسی و دیپلۆماسییەكانی چڕكردۆتەوە لە پێناو پارێزگاریكردن لە بەرژوەندییەكانی خۆی و پارێزگاریكردن لە خۆی و بەهێزبوونی مسۆگەر بكات ؛ هەر ئەوەش وادەكات كە بەرەنگاری كۆمەڵێك ئاستەنگ وكێشە ببێتەوە ، بێ گومان لە نێو ئەو ناوچە گەرمەدا هێزی نەرم واتا دیپلۆماسی كارا وژیرانەی هەرێمی كوردستان رۆڵی سەرەكیی لە سەر ئاستی ناوچەیی و نێودەوڵەتیی دەبینێت .
بۆیە، دیپلۆماسی و سیاسەتی دەرەوە كاریگەری و ڕەنگدانەوەی بەهێزی دەبێت لە سەر ئاستی نێوخۆیی بەتایبەت بۆ بەرژوەندییە هاوبەشەكان لە نێو هاوكێشەكانی ناوچەیی و جیهانییەدا ، كە بەڕێگەی دیپلۆماسی و گفتوگۆوە تا ئەو شوێنەی کە گونجاوە و، توانایی، لێهاتوویی و هێز بڕ دەکات، دابین بکرێت. سیاسەتی دەرەوە بەشێکی پەیوەندیی بە کاروباری ناوخۆوە هەیە و بەشێکیشی گرێدراوی باردۆخی ناوچە و جیهانە، هەروەها بە ڕێگەی چالاکیی دیپلۆماسی و سیاسەتی دەرەوە، دەکرێت داخوازی، بەرژەوەندی و ئەولەوییەتەکانی وڵاتان بناسرێن.هەر ئەوەشە كە ئەو هێزە نەرمە لەماوەی رابردووی سەرهەڵدانی گۆرانكاریە و چەندین رووداوی گرنگ لە ناوچەكە و عێراق و دەوروبەرمان هەر لە سالانی 2003 لەكاتی شەڕی ئازادی عێراق و دواتر لە ساڵی 2014 هێرش وپەڵاماردانی رێكخراویی تیرۆریستی داعش و ئینجا لە كاتی رووداوەكانی 16 ئۆكتۆبەری 2017 و ئەوەی لە ئێستای دوای رووداوەكانی 7ی ئۆكتۆبەری 2023 ی جەنگی نێوان حەماس و ئیسرائیل بە پشتیوانی نێودەوڵەتیی فەرەنسا و ئەمەریكا بۆ قەوارەی هەرێمی كوردستان لە ئەگەری هەررووداو وپێشهاتێكدا ،ئاماژەیەكی روون و ئاشكرایی كاریگەری سەركەوتووانەی هێزی نەرمی هەرێمی كوردستانە ، هەروەها ههوڵدان بۆ ڕێگرتن له تهشهنهسهندنی جەنگ و پاراستنی خهڵكی سڤیل (لە جەنگی نێوان ئیسرائیل و حەماس)دا، هەروەها بهرهنگاربوونهوهی تیرۆر و مهترسییهكانی داعش، پهیوهندییهكانی عێراق و ههرێمی كوردستان لهگهڵ وڵاتانی دراوسێ و ناوچهكه.
هەروەها له دیداری سەرۆکی هەرێمی کوردستان لەگەڵ سێباستیان لوكۆرنو، وهزیری بهرگریی فهڕهنساش، هەر لەسەر بنەمای “ئەولەوییەت” باس لە پرسە گرینگەکانی دوو لایەن و ناوچەکە کرا و، وەزیری بەرگریی فەڕەنساش ڕاشکاوانە “جهختی له پابهندی و بهردهوامیی پشتگیریی سهربازیی وڵاتهكهی بۆ عێراق و ههرێمی كوردستان كردهوه و ئامادهییی وڵاتهكهی بۆ فراوانكردنی هاریكاریی هاوبهش له چوارچێوهی ڕێككهوتنی ستراتیژیی عێراق و فهڕهنسا له بواری سهربازی و ئهمنیدا دووپات كردهوه.” ئەم سەردانە ڕەسمییەی سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە فەڕەنسا، هەوڵدانێکی پێشوەختەیشە بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی ڕووداو و ئەو ئەگەرانەی کە لە داهاتوودا ڕوو دەدەن.
هێزی نەرمی هەرێمی كوردستان ، توانیوێتی نەك تەنها لە نێو ناوچەیەكی گەرمی پڕكێشەدا هاوسەنگییەكان بپارێزێت ، لە هەمانكاتیشدا ، بە شێوەیەكی گشتی پێکەوە دەچنە خانەی دابینکردنی بەرژەوەندیی هەرێمی کوردستان و عێراقەوە.هەروەها ئەو هێزە نەرمە دیپلۆماسییە هونەرێكی گەورەی سیاسەتكردنەی سەركردایەتیی سیاسەی هەرێمی كوردستان لە پێناو دۆزینەوەی دەرگەیەکی ترە بۆ دابینکردنی بەرژەوەندییەکانی هەرێمی کوردستان ، کە چۆن بتوانێت لەو مەیدانەیشدا خۆی ڕێک بخات و یاریی خۆی تێدا بکات؛ هەروەها وهبیر بەغدا دێنێتەوە کە پێویستە ڕەچاوی ئەو دوو ڕێککەوتنە ستراتیژییه بکات، هەروەها هێزی نەرمی هەرێمی كوردستان تێكشكاندی كۆسپ و بەربەستەكانە لە نێو ناوچەیەكی پڕ كێشە وئاڵۆزی عێراق و ناوچەكە و دەربازبوونە لەو جەنگ و كێش مەكێشانە لە پێناو پارێزگاریكردن لە قەوارە و بەرژوەندییەكانی كورد وكوردستان ، گرنگە گشت حیزب ولایەنە كوردستانییەكان بە ئەرك و بەرپرسیاریەتیەوە مامەڵە بكەن چونکە پاراستن و بەهێزیی هەرێمی کوردستان ڕێک پەیوەندیی بە خاڵە هاوبەشەکان بەرژەوەندیی گشتییەوە هەیە. بۆیە مسۆگەرکردنی بەرژەوەندیی گشتییش هەر لەو کۆڵانەوە دەرباز دەبێت.
دەبێت ئەو راستییەش بزانین كە هەموو ئەم هەوڵە سیاسی و دیپلۆماسییانە، لە پێناو پاراستن و بەهێزیی قەوارەی هەرێمی کوردستانە. چونکە لە دۆخە هەستیار، ئاڵۆز و پڕ لە هاوکێشەكاندا، پرسی بەرژەوەندیی گشتیی ئەم گەل و نیشتیمانە لە ئارادایە.بۆیە ، هێزی نەرم لە ناوچەیەكی گەرمدا لە پێناو پاراستن و بەهێزیی هەرێمی کوردستان و دابینکردنی بەرژەوەندییەکانی، لە گرەی یەکڕیزی و تەباییدایە و، شک لەوەیشدا نییە، کە ئەمە پرسی هەموو كوردێكی نیشتیمانپەوەر وكوردپەوەرە بە گشت هێزولایەنەكانەوە