یاسا: زیانی ئاژەڵ و گیانداران
یاسا
زیانی ئاژەڵ و گیانداران
ئەو یاسایانەی زیانپێگەیاندنیان بە تاوان داناوە كە لە ئەنجامدا زیانیان لێ دەكەوێتەوە، لە بەرامبەریشدا سزایان دیاری كردووە، لە ناوەرۆكەیاندا سەرجەم مادە و بڕگەكانیان لەسەر كەس (مرۆڤ)ــەكان جێبەجێ دەبێت، بەڵام بۆ ئاژەڵ و گیاندارانی دیكە هیچ سزایەك دیاری نەكراوە، بۆ نموونە كەسێك بەلای ئەسپێكدا دەڕوات و ئەسپەكە لەقەیەكی لێدەدات و زیان بەو كەسە دەگەیەنێت، لێرەدا ئەو كەسەی زیانی بەركەوتووە، ئەگەر هەڵسێت بە تۆماركردنی سكاڵا لە دادگای لێكۆڵینەوە و بڵێت سكاڵام لە دژی ئەو ئەسپە هەیە كە لە فڵانە شوێنە و ڕەنگ و ڕەگەز و تایبەتمەندیی ئاوا و ئاوایە و دەمەوێ ڕێكاری یاسایی لە دژ بگیرێتەبەر، ئەوا هەر لە سەرەتاوە دادگا سكاڵاكەی لێ وەرناگرێت، چونكە هەروەك باس كرا، یاسا ڕێگەی بەمە نەداوە كە لە ڕووی سزاییەوە كرداری ئاژەڵ بە تاوان دابنرێت و سزای ئاژەڵ بدات، جا بە هەر سزایەك بێت.