یۆگا بۆ قەڵەو و خەپەكانیشە

یۆگا بۆ قەڵەو و خەپەكانیشە

سەرچاوەی ئەو وەرزشە وڵاتی چین و هیندستانە، كەچی كچێكی قەڵەوی ئەمریكی ئەو بیرۆكەیەی یۆگا بۆ لاوازەكانە ڕەت كردەوە، كە یۆگا تەنیا بۆ كچانی لاواز نییە، بەڵكو قەڵەوەكانیش بۆیان هەیە یۆگا بكەن، ئەو كچە ناوی (یۆجی جێسمان ستانلی) و تەمەنی (27) ساڵە، كێشی دوو ئەوەندەی كچێكی ئاساییە، ڕۆژانە هەر تەنیا خۆی ئەو یاری و ڕاهێنانانەی تایبەت بە یۆگا دەكات، هەر كاتێكیش ئەو كارە دەكات، چەند وێنەیەك دەگرێ و لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان بڵاوی دەكاتەوە و لەژێریان بە كۆمێنتی (یۆگا تەنیا بۆ كچە لاوازەكان نییە) وێنەكانی بڵاودەكاتەوە.

 

Top