بەڕێوەبەری گشتی ڕەوشی قوتابخانەکانی سنووری پەروەردەی خەبات بەسەر دەکاتەوە

بەڕێوەبەری گشتی ڕەوشی قوتابخانەکانی سنووری پەروەردەی خەبات بەسەر دەکاتەوە

 


ئەمڕۆ چوارشەممە ,١٥-١١-٢٠٢٣, مامۆستا (لقمان سعید صدیق) بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی هەولێر , بەیاوەری بەڕێوەبەری پەروەردەی خەبات , ژمارەیەک قوتابخانەی لە سنووری بەڕێوەبەرایەتی پەروەردەی خەبات بەسەر کردەوە, بۆ بەدواداچوون لە چۆنییەتی بەڕێوەچوونی ئیش و کارەکانیان و ئەو کەم و کوڕیانەی هەیە و چارەسەرکردنی گرفتەکانیان , لەگەڵ دەستەی مامۆستایان و کارگێڕی قوتابخانەکان کۆبۆوە , بەمەبەستی گوێگرتن لەداواکارییەکانیان , دواتر سەردانی چەند پۆلێکی خوێندنی کرد و گوێی بۆ داواکاری چەند قوتابییەک گرت , سەردانی هەریەک لە قوتابخانەکانی ,پێرسی بنەڕەتی , ئامادەیی دیدەوان , دواناوەندی کانی قرژاڵەی تێکەڵاو , ئەمەو چەند قوتابخانەیەکی دیکە لەسنووری پەروەردەی خەبات بەسەر کرانەوە , دەستخۆشی لە تەواوی مامۆستایان و بەڕیوەبەری قوتابخانەکان کرد و هیوای سەرکەوتنی بۆ خواستن ,

Top