ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی هۆشداری دەدات لە تێکچوونی ڕەوشی نەخۆشخانەکانی غەززە
ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی ڕایگەیاند: لە کۆی 36 نەخۆشخانەکەی غەزە 22 نەخۆشخانەیان لەکارکەوتوون و ناتوانن خزمەتگوزاری پێشکەش بکەن بەهۆی کەمی سووتەمەنی و هێرشی بەردەوام و نائەمنیەوە.
ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس ڕایگەیاند، لە کۆی 36 نەخۆشخانەی غەززە 22 نەخۆشخانەی غەززە بەهۆی نەبوونی سووتەمەنی و هێرشی بەردەوام و نائەمنیەوە لەكار كەوتوون و ناتوانرێت خزمەتگوزاری پێشکەش بکەن.
لە درێژەی ئەم پۆستەدا جەخت لەوە کرایەوە: لە ١٤ نەخۆشخانەدا کە بۆ بەردەوامیدان بە نەشتەرگەرییە گرنگەکان و پێشکەشکردنی خزمەتگوزاری كە بۆ نەخۆشەکان کاردەکەن، بەشی چاودێری تایبەت کەرەستەی پێویستیان نییە.
لەم ڕاگەیاندنەدا: داوای ئاگربەستی خێرا و پاراستنی هاووڵاتیانی مەدەنی و دابینکردنی خزمەتگوزاری تەندروستی و ڕێزگرتن لە یاسا مرۆییە نێودەوڵەتییەکان دەکەین.
گوڵان: سەردار خەلیل