دوای سەركەوتنی فیلمی (The Eras Tour) تایلۆر سویفت بوو بە ملیاردێر

دوای سەركەوتنی فیلمی (The Eras Tour) تایلۆر سویفت بوو بە ملیاردێر

كچە هونەرمەندی جیهانی تایلۆر سویفت توانیی یەكەم ملیار دۆلار بەدەست بهێنێت و بە فەرمی بچێتە لیستی ملیاردێرەكانەوە، ئەمەش دوای سەركەوتنی فیلمی (ئیراس تور) كە لە پێشەنگی بۆكس ئۆفیسەكانی ئەمریكای باكوور بوو، بە داهاتی زیاتر لە 32 ملیۆن دۆلارەوە.

 بەگوێرەی ڕاپۆرتێك كە لەلایەن بلومبێرگ نیوزەوە بڵاو كراوەتەوە، تایلۆر سویفت بە فەرمی بووەتە ملیاردێر و سامانەكەی گەیشتووەتە (1.1) ملیارد دۆلار، سویفت دوای سەركەوتنی فیلمە میوزیكییەكەی ئێراس تور و ڕیكۆرد شكاندنی بۆكس ئۆفیسەكەی، توانی بگاتە ئەم ژمارەیە.

 فیلمە دیكۆمێنتارییەكەی سویفت كە ماوەكەی ١٦٥ خولەكە دەخایەنێت، باس لە گەشتە هونەرییەكەی سویفت دەكات و مۆسیقای هەر ١٠ ئەلبوومەكەی لەخۆدەگرێت كە لە ماوەی ١٧ ساڵدا بڵاو كراونەتەوە.

دوای سەركەوتنی فیلمی (The Eras Tour) تایلۆر سویفت بوو بە ملیاردێر

پێش چەند هەفتەیەك ناوی تایلۆر سویفت لە جیهان و چەند وڵاتێكی عەرەبیدا لە پێشەنگی پێوەرەكانی گەڕان بەدوای بزوێنەری گەڕاندا بوو، بەتایبەت لە تۆڕی كۆمەڵایەتی(X)كە پێشتر تویتەر بوو. ئەمەش دوای ئەوەی بەپێی هەواڵێكی فۆربێس، داهاتی نمایشی یەكەمی فیلمەكەی توانیی زیاتر لە 128 ملیۆن دۆلار بەدەست بهێنێت.

 بەم ژمارەیە سویفت توانیی داهاتی مایكل جاكسۆن تێپەڕێنێت، كە فیلمە بەناوبانگەكەی (This Is It) لە پێشەنگی لیستەكەدا ماوەتەوە و زۆرترین داهاتی فیلمێكی مۆسیقیی هەبووە كە بریتی بووە لە ٧٢ ملیۆن دۆلار. پێش ئەوەی لەلایەن هونەرمەندی گەنج (جەستن بیبەر)ـەوە تێپەڕێنرێت، كە لە ساڵی ٢٠١١ لە ڕێگەی فیلمی (هەرگیز مەڵێ هەرگیز)ـەوە ٧٣ ملیۆن دۆلاری بەدەست هێنا، بەڵام تایلۆر سویفت توانی دوو ژمارەی پێوانەیی پێشوو بشكێنێت و ١٢٠ ملیۆن دۆلار تێپەڕێنێت.

 ئێستا تایلۆر سویفت خاوەنی پێنج كۆشكە بە بەهای زیاتر لە 110 ملیۆن دۆلار، ئەمە جگە لەوەی قازانجی بزنسی میوزیكەكەی كە لە ئەلبوومەكەی ساڵی 2019 زیاتر لە 400 ملیۆن دۆلاری تێپەڕاندووە، ئەمە جگە لەو قازانجەی كە لە گرێبەستە ڕاستەوخۆكانی یوتیوب و سپۆتیفای بەدەستی دەهێنێت كە 120 ملیۆن دۆلاری تێپەڕاندووە، هەروەها داهاتی فرۆشی ئەلبوومەكانیشی دەگاتە ٨٠ ملیۆن دۆلار.

Top