بەهۆی کەوتنەخوارەوەی هەلیکۆپتەرێک پێنج سەرباز گیانیان لەدەستدا

بەهۆی کەوتنەخوارەوەی هەلیکۆپتەرێک پێنج سەرباز گیانیان لەدەستدا

 

 

دوای کەوتنەخوارەوەی هەلیکۆپتەرێکی سەربازیی سوپای ئەمریکا لە ڕۆژهەڵاتی دەریای ناوەڕاست پێنج سەربازی ئەم وڵاتە گیانیان لەدەستدا. 

بەپێی ڕاپۆرتی وەزارەتی بەرگری ئەمریکا، ئەم کۆپتەرە لە کاتی ئۆپەراسیۆنی پڕکردنەوەی سووتەمەنی ئاسمانی لە ئەرکێکی مەشق و ڕاهێناندا تووشی ئەم ڕووداوە بووە. 

تا ئێستا جۆری ئەو هێلیکۆپتەرەی کە کەوتۆتە خوارەوە و شوێنی ڕووداوەکە ئاشکرا نەکراوە.

پێویستە ئاماژە بەوە بکرێت، کە دوای شەڕی غەززە، ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا دوو کەشتی فڕۆکە هەڵگر و بەلەمی یاوەری و هەروەها ژێردەریایییەکی ئەتۆمی (بەبێ چەکی ئەتۆمی) ڕەوانەی دەریای ناوەڕاست کردووە.

 

 

گوڵان: سەردار خەلیل

Top