سەرۆک كۆماری ئەندەنوسیا داوای ئاگربەست لە غەززە دەکات

سەرۆک كۆماری ئەندەنوسیا داوای ئاگربەست لە غەززە دەکات

 

 

 

 

سەرۆکی ئەندەنوسیا پێش ئەوەی لەگەڵ جۆ بایدن کۆببێتەوە، داوای ئاگربەست لە غەززە دەکات.

سەرۆکی ئەندەنوسیا، سەرۆكی ئەو وڵاتەی کە زۆرترین دانیشتوانی موسڵمان لەجیهاندا لەخۆ دەگرێت، پێش ئەوەی ڕۆژی دووشەممە لە واشنتۆن چاوی بە جۆبایدن سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا بکەوێت، داوای ئاگربەستی شەڕی غەززەی کرد.

جۆکۆ ویدۆدۆ، سەرۆکی ئەندەنوسیا دوای بەشداریکردنی لە ڕێکخراوی هاریکاری ئیسلامی لە ڕیاز گوتی: پێویستە ئاگربەستەکە بە زوویی جێبەجێ بکرێت، هاوکات دەبێت هاوکارییە مرۆییەکانیش خێراتر و زیادتر بکەین، هەروەها دەبێت دەست بە گفتوگۆی ئاشتی بکەین.

ویدۆدۆ هەروەها داوای لە دادگای تاوانە نێودەوڵەتییەکان کرد کە لێکۆڵینەوە بكرێت لە "تاوانەکانی جەنگ و تاوانەکانی دژ بە مرۆڤایەتی کە لەلایەن ئیسرائیلەوە ئەنجامدراون" لە ناوچەکانی فەڵەستین.

 

 

 

 

 

گوڵان: سەردار خەلیل

 

 

Top