بروس ویلس توانای قسەکردن و خوێندنەوەی لەدەست داوە

بروس ویلس توانای قسەکردن و خوێندنەوەی لەدەست داوە

گلێن گۆردۆن کارۆن، هاوڕێی ئەکتەری جیهانی بروس ویلس، کە لە ساڵانی هەشتاکانی سەدەی ڕابردوودا فیلمی «Moonlighting»ی بۆ نووسیوە و لە ئێستادا دووبارە نمایش دەکرێتەوە، دوای سەردانیکردنی وردەکارییەکانی دۆخی تەندروستی ئەکتەرەکەی ئاشکرا کرد.

کارۆن ئەوەی ئاشکرا کرد ئەو ئەکتەرە چەند خولەکێکی پێچووە تا ناسیویەتی؛ ئەوەشی پشت ڕاستکردەوە کە بە تەواوی توانای قسەکردنی نییە؛ ئاماژەی بەوەشکردووە هەرچەندە برۆس خوێنەرێکی بەردەوام بووە، بەڵام ئێستا توانای خوێندنەوەی نییە وهەموو تواناکانی زمانی لەدەستداوە و کاتێک لەگەڵیدا دەبیت، دەزانیت ئەو بروسە و سوپاسگوزاریت کە ماوە، بەڵام خۆشی لە ژیانیدا نەماوە.

بروس ویلس توانای قسەکردن و خوێندنەوەی لەدەست داوە

گلێن گۆردۆن کارۆن ئاماژەی بەوەدا کە هەوڵدەدات مانگانە سەردانی بکات، و ئەوەی زۆرترین شۆک دەکات لە نەخۆشیەکەی بروس ویلیس ئەوەیە کە خۆشییەکەی لێی دزراوە. هیچ کەسێک نەبوو لە ئەو زیاتر خۆشی لە ژیاندا هەبێت، ئەو دەڵێت: «ئەو زۆر حەزی دەکرد هەموو بەیانییەک لە خەو هەڵسێت و هەوڵی چێژوەرگرتن لە ژیان بدات، بەڵام ئێستا وەک ئەوە دەژی کە لە دەرگای شاشەیەکەوە ژیان ببینێت».

جێگای سەرنجە کە ساڵێک لەوەی کە بروس ویلس خانەنشین بوونی خۆی لە بەردەوام بوون لە پیشەی نواندن ڕاگەیاند، لە ئەنجامی لەدەستدانی قسەکانی، لەڕێگەی بەیاننامەیەکی هاوبەشەوە کە ئاراستەی ڕای گشتی کرابوو، خێزانەکە بەیاننامەیەکی نوێیان دەرکرد و تێیدا ئاماژەی بەوە کردووە کە باری تەندروستی ئەستێرەکە تێکچووە، و تووشی نەخۆشییەکی زۆر دەگمەن بووە، کە بە «خەمۆکی پێشەوەی کاتی» ناسراوە، یان FTD.

خێزانی بروس ویلیس لە مانگی ئازاری ساڵی 2022 خانەنشینبوونی لە پیشەی نواندن ڕاگەیاندبوو، دوای ئەوەی پشتڕاستکرایەوە کە تووشی لەدەستدانی قسەکردن بووە و لە بەیاننامەیەکی هاوبەشدا کە ئاراستەی ڕای گشتییان کردبوو، کە تێیدا ئاماژەیان بەوە کردبوو شکنینی پزیشکی پشتڕاستی کردەوە کە بارودۆخی بروس ویلیس کاریگەرییەکی زۆری لەسەر تواناکانی دەبێت.

بەگوێرەی بەیاننامەکەی ئەوکاتە، بروس ویلیس تووشی «ئافازیا» بووە، کە لە دەستدانی تواناکانی زمانە لە ئەنجامی تێکچوونی مێشکەوە دروست دەبێت، ۆ کاریگەری لەسەر توانای پەیوەندیکردنی مرۆڤ دەبێت، ئاماژەی بەوەشکردووە کە بروس خۆشەویستی ئێمە و بەدەست هەندێک کێشەوە دەناڵێنێت.» «بەم دواییە تووشی ئافازیا بوو، کە کاریگەری لەسەر توانا مەعریفیەکانی هەیە.»

سەرچاوە: سیدتی

Top