هه‌ڵمه‌تی هۆشیاكردنه‌وه‌ی قوتابییان ده‌ستیپێکرد

هه‌ڵمه‌تی هۆشیاكردنه‌وه‌ی قوتابییان ده‌ستیپێکرد

-
رۆژی یه‌كشه‌ممه‌ بەرواری 12-11-2023 بەئامادەبوونی ڕاوێژکاری وەزارەتی پەروەردە مامۆستا (بەکر کەریم) نوێنەری وەزیری پەروەردەو مامۆستا ئەحمەد گەرمیانی سەرۆکی یەکێتی مامۆستایانی کوردستان و ژمارەیەک مامۆستاو سەرپەرشتیار له‌ شاری هه‌ولێڕ له‌‌ ئاماده‌یی سه‌روه‌رانی كوڕان هه‌ڵمه‌تی هۆشیاركردنه‌وه‌ی قوتابیان و گه‌نجان له‌ناوه‌نده‌كانی خوێندن ده‌ستیپێکرد کە لەلایەن یه‌كێتی مامۆستایانی كوردستان به‌هاوكارى له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵه‌ی كۆمه‌ڵناسان و ده‌روونناسانی كوردستان به‌رێوه‌دەچێت.
هه‌ڵمه‌تی هۆشیاركردنه‌وه‌ی قوتابیان چه‌ندین بابه‌تی سه‌ره‌كی وه‌كو (ماده‌ی هۆشبه‌رو خراپ به‌كارهێنانی سۆشیال میدیاو هاوسه‌رگیری پێشوه‌خته‌و ژینگه‌پارێزی و خه‌مۆكی و دڵه‌ڕاوكێ و هه‌ستی نیشتمانی) له‌خۆی ده‌گرێت.
جێگه‌ی باسه‌ ئه‌م هه‌ڵمه‌ته‌ له‌لایه‌ن رێنماییكاران و توێژه‌ران له‌سنووری به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی په‌روه‌رده‌ی هه‌ولێر كه‌ پێكهاتووه‌ له‌ئه‌نجامدانی (100) سیمینار له‌ (100) قوتابخانه‌ی جۆراوجۆر له‌سنووری په‌روه‌رده‌كانی ناوه‌ندی هه‌ولێرو ده‌وروبه‌ری هه‌ولێرو كۆیه‌و شه‌قڵاوه‌و خه‌بات به‌رێوه‌ده‌چێت.

Top