سوپای ئیسرائیل: ئامادەین بۆ گواستنەوەی منداڵان لە ناوەندە پزیشکییەکانی غەززە

سوپای ئیسرائیل: ئامادەین بۆ گواستنەوەی منداڵان لە ناوەندە پزیشکییەکانی غەززە

 

 

 

سوپای ئیسرائیل بانگەشەی ئەوەی کرد، کە ئامادەیە منداڵانی فەلەستینی لە ناوەندە پزیشکییەکان و نەخۆشخانەکانی غەززە دووربخاتەوە بۆ شوێنێكی سەڵامەت.

لە کاتێکدا سووتەمەنی و کارەبای ناوەندە پزیشکییەکانی غەززە تەواو دەبێت و بەهۆی ئەمەوەش چەندین منداڵی ساوا گیانیان لەدەستداوە، سوپای ئیسرائیل ڕایگەیاندووە: ئامادەیە ئەو کۆرپانەی لە گەورەترین نەخۆشخانەی غەززەدان  لێ وەربگرێت و لە ڕۆژی یەکشەممە بیان گوازێتەوە بۆ شوێنێكی سەلامەت.

لەلایەکی دیکەوە، کاربەدەستانی فەلەستین ڕۆژی هەینی ڕایانگەیاند، لە ٧ی ئۆکتۆبەرەوە تا ئێستا ١١ هەزار و ٧٨ کەس لە خەڵکی غەززە بە هۆی بۆردومانی ئاسمانی و تۆپخانەکانەوە کوژراون کە نزیکەی لەسەدا ٤٠یان منداڵن. 

لەلایەکی دیکەوە ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی نیگەرانی خۆی سەبارەت بە سەلامەتی هەموو ئەو کەسانە دەربڕی کە لە نەخۆشخانەی شەفا گیریان خواردووە و دەڵێت ، پەیوەندییەکانیان لەگەڵ نەخۆشخانەكەدا پچڕاووە.

دانیل هاگاری، وتەبێژی سەرەکی سوپای ئیسرائیل ڕایگەیاند: سوپای ئیسرائیل لەسەر داوای ستافی ئەلشەفا هاوکار دەبێت بۆ دەرکردنی کۆرپەکان لە نەخۆشخانەکە.

ئەمە لە کاتێکدایە کە بەرپرسانی حەماس ئیدیعای هاگارییان خستۆتە ژێر پرسیارەوە.

 

 

 

 

 

گوڵان: سەردار خەلیل

 

 

Top