میوانخانەی تایبەت بە سەگ

میوانخانەی تایبەت بە سەگ

بیرۆكەی پیاوێكی بیزنسمانی ئینگلیزییە بەناوی (سكوت ویلیامز) كە بڕی یەك ملیۆن جونەیهی ئیستەرلینی بۆ دروستكردنی هۆتێلێكی تایبەت بە سەگ لە ناوچەی (مرزیساید) تەرخان كردووە، ئەو هۆتێلە بەناوی (Love your Dog)ـە، ماوەی مانگێكە ئەو هۆتێلە كراوەتەوە، هەر یەكە لە (ویلیامز) و هاوسەرەكەی سەرپەرشتیی هۆتێلەكە دەكەن، ئەو بیرۆكەیەی لەو كاتە هات كاتێك خۆی و خێزانەكەی گەشتیان دەكرد و نەیاندەزانی سەگەكەیان لە كوێ دابنێن تا ئاگاداری بكرێت، كە ئەوەش هەوێنی ئەو هۆتێلە بوو، بۆ ئەوانەی گەشت دەكەن، یان دەیانەوێت ماوەیەك سەگەكەیان لەلایان نەبێت، دەتوانن بیهێنن و لەو هۆتێلە دایبنێن، مانەوەی هەر سەگێك لەو هوتێلە (45) جونەیهی ئیستەرلینییە، كە چەندین خزمەتگوزاریی (24) كاتژمێر بۆ سەگەكان دانراوە لەوانە: پاككردنەوە، مەساج، خواردن و شووشتن.

 

 

Top