گوێزی خۆماڵی ناوزەردی كاكڵە نەرم
بەروبوومی خۆماڵی كە بە ئاووهەوا و سرووشتی خۆی دەڕوێنرێت، تام و چێژێكی تایبەتی هەیە لە چاو ئەوانەی كە هاوردە دەكرێن، گوێز وەك خۆراكێكی پێویست و گرنگ لە ژیانی مرۆڤدا، لەم وەرزەدا لە كوردستان پێدەگات، گوێزی كوردستانیش لە ناوچە جیاجیاكان دەڕوێت چ بە خۆڕسك یان باخەوان و گوندنیشنانی خۆمانە دەیچێنن، دەربارەی گوێزی ئەمساڵ بە گشتی و گوێزی هەورامان (زمناكۆ) كە باخەوانە، دەڵێت: «گوێزی كوردستان بە گشتی تامی خۆشە، گوێزی هەورامانیش بەتایبەت بەوە ناسراوە كە توێكڵی ناسكە و كاكڵەی پڕ چەورییە و چەورییەكەی تایبەتییە، بەهۆی ئەوەی ئەو ناوچەیە كوێستانە و شوێنێكی سەختە، بۆیە گوێزەكانی بەباشی دەڕوێت و نایابە، وەك لەنێو خەڵكجا باوە ( گوێزی هەورامان بە دەست دەشكێت)، جاران گوێزی هەورامان بەژمارە و بە هەزار دەفرۆشرا، واتە هەزار گوێز بە چەندە، بەڵام ئێستا بووەتە كیلۆ و بە كیلۆ دەفرۆشرێن، ساڵانە لەم ناوچەیەدا بە سەدان تەن گوێز دێنە بازاڕەكان و یان بۆ دەرەوەی شارەكانی دیكەی عێڕاق دەچێت، دار گوێزی هەورامان بە سرووشتی خۆی دەڕوێت و بەبێ دەستكاری پەین و كیمیاوی، بۆیە گوێزەكەشی باش و نایاب دەردەچێت».